يه‌كگرتوو: پێويسته حكوومه‌ت وه‌ڵامى خۆپيشانده‌ران بداته‌وه
K24 – ھەولێر
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌وان پشتگيرى له هه‌ر خۆپيشاندانێكى ئاشتيانه ده‌كه‌ن و پێويسته له‌سه‌ر داموده‌زگاكانى حكوومه‌تيش وه‌ڵامى داواكارى خۆپيشانده‌ران بده‌نه‌وه.
به‌مه‌به‌ستى قسه‌كردن له‌سه‌ر گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌يرانى دارايى، مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجامدا و رايده‌گه‌يه‌نێ پێويسته حكوومه‌ت وه‌ڵامى خۆپيشانده‌ران بداته‌وه، چونكه هاووڵاتيان نزيكه‌ى سێ مانگه مووچه‌يان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10.10.2015) مسته‌فا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، دواى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتووى ئيسلامى، راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه، تێيدا هاتووه: "ئێمه پشتگيرى له هه‌ر خۆپيشاندانێك ده‌كه‌ين كه به ئاشتيانه و مه‌ده‌نييانه به‌رێوه‌بچێت و داوا له حكوومه‌تى هه‌ريمى كوردستان ده‌كه‌ين كه به‌زووترين كات بێته سه‌ر خه‌ت به‌جدى به‌ده‌م داواكارييه‌كانى هاووڵاتيانه‌وه بچێت و وه‌ڵامى خۆپيشانده‌ران بده‌نه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: "پێويسته له‌سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان و دام و ده‌زگا حكوميه‌كان توندوتيژى به‌رانبه‌ر خۆپيشانده‌ران به‌كارنه‌هێنن و هه‌روه‌ها داوا له خۆپيشانده‌رانيش ده‌كه‌ين، داخوازييه‌كانيان به‌شێوه‌يه‌كى هێمنانه داوا بكه‌ن".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.