مێركڵ سه‌ردانى توركيا ده‌كا

Kurd24

K24- ژوورى هه‌واڵ

بڕياره‌ راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا به‌سه‌ردانێك بگاته‌ توركيا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسيانى ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ بڕياره‌ راوێژكارى ئه‌ڵمانيا به‌سه‌ردانێك بچێته‌ توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا كۆببێته‌وه‌و باس له‌ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش و قه‌يرانى سووريا و په‌نابه‌ران بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (12.10.2015) ستيڤن سيبرت، گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانيا، له ‌كۆنگره‌يه‌ى رۆژنامه‌وانى له‌ شارى به‌رلينى پايته‌ختى وڵاتى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند كه‌ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ردانى توركيا ده‌كات، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا كۆ ده‌بێته‌وه‌و دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا.

روونيشى كرده‌وه‌: "بڕياره‌ له‌و سه‌ردانه‌يدا باس چه‌ند ته‌وه‌ره‌يه‌ك ده‌كرێت وه‌ك، قوڵبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌ڵمانيا، دانانى ستراتيژێك بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش، كێشه ‌و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا و ره‌وشى په‌نابه‌ران له‌ توركيا".

ئەنگێلا مێرک، ساڵی ١٩٥٤ لە شاری ھامبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا له‌دايك بووه‌، لە ٢٢ی ئه‌يلولى ٢٠٠٥ تاوەکوو ئێسته‌ راوێژکاری ووڵاتی ئه‌ڵمانيايه‌ و به‌ فرياد ره‌سى په‌نابه‌ران ناوى ده‌ركردووه‌.