عێراق.. فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانان ته‌نگيان به‌ داعش هه‌ڵچنيوه‌

Kurd24

K24- ژوورى هه‌واڵ

فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌یمان دژ به‌ داعش 11 جار بۆردومانی پێگه‌ و باره‌گاكانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)يان له‌ عێراق كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (15.10.2015) وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاويكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا یازده‌ جار بۆردومانی چه‌كدارانی داعشيان له‌ چه‌ندان ناوچه‌ی جیاجیای عێراق كردووه‌ و زيانێكى زۆريان پێ گه‌ياندوون.

روونيشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆردومانه‌كان له‌ نزیك شاره‌كانی مووسڵ و رومادی و بێجی و حه‌ویجه‌ ئه‌نجامدراون و توانراوه‌ جوڵه‌ی داعش له‌و ناوچانه‌دا كه‌مبكرێته‌وه‌.

داعش، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه‌، باوه‌ڕى به‌ ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه‌ هه‌يه‌، له‌ ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له‌ سووريا ده‌ركه‌وتن، له‌ حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه‌ عێراق و هێشرشيان كرده‌ سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به‌ دانيشتوانى ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه‌ زياتر له‌ 3 مليۆن كه‌س ئاواره‌ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.