جۆن كێربى: هاوكارى زياترى يه‌په‌گه ده‌كه‌ين
K24- ژوورى هه‌واڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ريكا، رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌مه‌ريكا ھاوكاری سەربازی زیاتری یەپەگە دەكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15.10.2015) جۆن كێربى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كه لەگەڵ بەرپرسانی توركیا گفتوگۆيان كردووە و لە دوودڵیەكانییان تێدەگەن، بەڵام نابێ ئەوەش لە بیربكرێ كە ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژ بە داعشدان.
راشیگەیاند كه ئه‌مه‌ريكا بەردەوام دەبێت لە ھاوكاری كردنی ئەو لایەن و گرووپانەی لە دژی داعش لە سووریا دەجەنگن.
توركيا تا ئێسته هيچ هاوكارييه‌كى كوردانى نه‌كردووه و له‌دژى هاوكاريكردنى ئه‌و هێزانه‌ش، به‌تايبه‌تى پارتى يه‌كێتى ديموكرات(په‌يه‌ده) وه‌ستاوه‌ته‌وه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌و حزبه، په‌يوه‌ندى به پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)ه‌وه هه‌يه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، رايگه‌ياندبوو كه ئه‌و پارتانه‌ى دژى توركيا شه‌ڕ ده‌كه‌ن به تيرۆرستن.