پيانۆژهنان ده‌يسه‌لمێنن مه‌دريد ته‌نيا شاری تۆپی پێ نییە
K24- ژوورى هه‌واڵ
ژماره‌یه‌ك پیانۆژه‌نی ناوداری ئیسپانیا، له شوێنه گشتییه‌كانی مه‌دریدی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئاوازی جیاجیای میوزیك ده‌ژه‌نن، ئه‌و میوزیكژهنانه، ده‌یانه‌وێت له رۆژی كه‌لتووری وڵاته‌كه‌یاندا، خه‌ڵك هانبده‌ن چێژ له میوزیكی كلاسیك وه‌ربگرن.
ھەشت پیانۆ بەمەبەستی كێبەركێكردن لەنێوان پیانۆژەنان لە مەدرید لە نێوان 11ى بەیانی تا 8ى ئێوارە دانران، ئەمەش بۆ مەبەستی چێژوەرگرتن و دیاریكردنی باشترین میوزیكژەن لە رۆژی كهلتووريدا.
ھاووڵاتییان بە چەپڵە و وێنەگرتن پێشوازییان لە میوزیكژەنان كرد، بەشدارانیش ئامانجی رێكخستنی ئەم جۆرە كێبەركێیەكەیان بە ئەرێنی ناوبرد
پیاوێك: "مەبەست ئەوەیە خەڵكی زیاتر بەرەو میوزیكی كلاسیك ببەین، بۆیە پیانۆ لە شەقامەكان دانراون تا ھاتوچۆكەر و كاركەران گوێیان لێبێت".
ژنێك: "شتێكی دڵڕفێنە بۆ ھەركەسێك بێرە تێپەڕ دەبێت، چونكە ھونەرمەند و میوزیك ژەن دەبینێت. ھەرەوەھا پاڵپشتیشیان دەكەن بۆ ئەوەی كاری جوانتر بكەن".
پیاوێك: "دەرفەتێكی باشە ئەو كەسانەی دەیانەوێ پیانۆ بژەنن، پێم وایە بیرۆكەیەكی جوانە".
لە بەیانی زوو تا درەنگانی چوارشەمە، دەنگی میوزیك و چەپڵە لێدانی ھاووڵاتییان ھەموو بەشەكانی پایتەختی مەدریدی تەنی، سەلماندیان مەدرید تەنیا شاری تۆپی پێ نییە.