ئۆباما مانه‌وه‌ى 9800 سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكاى له ئه‌فغانستان راگه‌ياند
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هێشتنى 9800 سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌فغانستان راگه‌ياند، ده‌شڵێت ناتوانين رێگا بده‌ين ئه‌فغانستان جارێكى ديكه ببێته‌وه لانكه‌ى تيرۆريستان.
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، 9800 سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15.10.2015)، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، سوپاى ئه‌فغانستان ئه‌و توانايه‌ى نييه به‌ره‌نگارى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان ببێته‌وه، بۆيه به‌درێژايى ساڵى داهاتوو ئه‌و ژماره سه‌ربازه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌وێدا ده‌مێننه‌وه.
ئۆباما رايگه‌ياند، كه كۆشكى سپى ئه‌و بڕياره‌ى داوه و گوتيشى: "بڕيارێكى دروستمان داوه، وه‌كو فه‌رمانده‌ى باڵا رێگاناده‌ين ئه‌فغانستان ببێته لانكه‌ى تيرۆريستان بۆ ئه‌وه‌ى جارێكه‌ى ديكه هێرش بكه‌نه سه‌رى گه‌لى ئه‌مه‌ريكا".
روونيشكرده‌وه، كه پێويسته بۆ بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان روون ببێته‌وه، كه كشانه‌وه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ريكا، په‌يوه‌ندى به رێككه‌وتنى ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه هه‌يه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌فغانستان.