په‌یمانگه‌ی واشنتۆن: كوردستان به‌رزترین ئاسی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێناوه
K24- ژووری هه‌واڵ
په‌یمانگه‌یه‌كی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكی- ئیسرائیلی، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ھەرێمی كوردستان لە ساڵانی 1991-2003 بەرزترین ئاستی سەربەخۆییی بەدەست ھێناوە.
پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی رۆژھەڵاتی دوور بڵاویكردۆتەوە كه گشت پرسه‌كانی لە ناوچەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان هاتوونه‌ته‌وه ئاراوه، بۆ بەرژەوەندی كورد شكاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هاتووه: "تەنیا لە رێگای تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی سیاسی، ئابووری و سەربازی، بەھێز و سەربەخۆ دەبێت و بەرە و سەركەوتنی گەشەپێدانی نیشتیمان دەچێت".
مایكل نایتس، له په‌یمانگه‌ی واشنتۆن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی دوێنێ هه‌ینی (16.10.2015) بڵاویان كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ: "ھەرێمی كوردستان دەخوازێت "گشتپرسی" لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدات و ھاووڵاتیانی ئەو ناوچانە خۆیان بڕیار بدەن، بەڵام دیمۆگرافیاكە لە بەرژەوەندی كورد دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەگەر ھەرێمی كوردستان گشتپرسی سەبارەت بە مانەوە یان جیابوونەوە لەگەڵ عێراق ئەنجام بدات و بڕیار لەسەر سەربەخۆیی بدات، ئەوا ھەرێمی كوردستان دەبێتە دەوڵەت و وەكوو ھەر وڵاتێكی دیكە، دەتوانێت چەك بكرێت و پاسەپۆرت دەربكات و كۆنتڕۆڵی بواری ئاسمانی بكات.
روونیشی كردووه‌تەوە كە ئەگەر كوردستان بە ناچاری یاخود بە یاسا ببێتە دەوڵەت، ئەوا وەكوو ئەو وڵاتانەی پشت بەنەوت دەبەستن، رووبەڕووی ھەندێ ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، بۆیە پێویستی بە جۆراوجۆری لە ئابووری ھەیە و بۆ پارێزگاریكردنیش لەخۆی، پێویستە ژیانی لە چوارچێوەی ئیمكانیاتی خۆی بێت، بەتایبەتی لەكاتی پێچەوانەبوونەوەی نرخی نەوت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "لەرووی ئابووریشەوە، نابێ ھەرێمی كوردستان تەنھا پشت بە نەوت ببەستێت".
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ سیاسه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دوور، په‌یمانگه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌یه، ساڵی 1985 له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا-ئیسرائیل (ئه‌بیك) دامه‌زراوه و باره‌گاكه‌ی له واشنتۆن، پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكایه. به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، پێشنیاز پێشكەشی كۆشكی سپی دەكات و رۆڵی گرنگی ھەیە لە بەشداریكردن و دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا.