عێراق: بههۆی ڕووسیاوه بێجی ڕزگار كرا
K24- ژووری ههواڵ
بەرپرسانی عێڕاق ئازادكردنی شارۆچكهی بێجی بۆ رۆڵی زانیاری ھاوپەیمانییەتی رووسیا دەگەڕێننەوە.
دوای ئازادكردنی قەزای بێجی لە دەستی چەكدارانی رێكخراوی دهوڵهتی ئیسلامی (داعش)، سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێڕاق ڕایدهگهیهنێ كه پێدانی زانیاری ورد و گرنگ لەلایەن ھاوپەیمانی چوار قۆڵیەوە بە سەرۆكایەتی ڕوسیا، ڕۆڵێكی گرنگی ھەبوو لە ئازادكردنی شارۆچكهی بێجی (77كم، باكووری شاری تكریت) لە دەستی چەكدارانی داعش.
دوای ئهوهی پێنجشهممهی ڕابردوو (15.10.2015) له ههڵمهتێكی سهربازیی سوپای عێراقدا، شارۆچكهی بێجی ڕزگاركرا، دوێنیچ ههینی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، حاكم زاملی، سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێڕاق ههروهها گوتی: "لەگەڵ ئازادكردنی قەزای بێجی، جەنگی ئازادكردنی پارێزگای مووسڵ نزیك بووهتهوه".
بنكەی سەرەكی ھاوپەیمانی وڵاتانی ڕووسیا، ئێران، عێڕاق و سووریا، لە شاری بەغدایە و لقەكانی لە ڕووسیا، سووریا و ئێرانیش ھەن، ئامانجی ئەو ژوورەش گۆڕینەوەی زانیاری ھەواڵگرییە ھەر لەو چوارچێوەیەدا.