ئۆباما به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران
K24- ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رانبه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كێكی نوێ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هه‌ڵوێستی توندی ده‌ربڕی و به پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنه ناووكییه‌كه ناوزه‌ندی كرد.
باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمه‌ریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لە رێگەی گفتگۆی دوولایەنەی نێوانمان، جارێكی دیكە دووپاتی دەكەینەوە، كرداری خراپی ئێران لە ناوچە و لە جیھانیشدا، تێچوویەكی گەورەی بەدواوە دەبێ. ئەو ھەڕەشانەی ئەمه‌ریكا، دوای ئەوە دێت كە ئێران تاقیكردنەوەی موشەكێكی نوێی بە سەركەوتوویی راگەیاند".
دوێنێ هه‌ینی (16.10.2015)، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، له كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر بالستیكی ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یان كه وڵاته‌كه‌ی لە رێگەی كۆمەڵگەی نێودەولەتیەوە لە گوشار خستنە سەر ئێران بەردەوام دەبێ و به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئێران و به "هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ" ناوی برد.
هه‌روه‌ها گوتی: "رێككەوتنی ناووكی لەگەڵ ئێران كێشەیەكی تایبەت چارەسەر دەكات، دەبێ دڵنیابین ئەو ولاتە دەستی بە چەكی ناوكی ناگات و ھەر بۆیەش رێێكەوتن باشترین رێگەیە بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە. ھەربۆیە دەبێ لە رێگەی كۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە لەسەر گوشارەكانمان بۆ ئێران بەردەوام بین."
یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنی ناوكی ڤیەننا ئەوە بوو، ئێران نابێ پەرە بە موشەكە بالستیكەكانی بدا. لەو كۆنگرەیەدا ئۆباما بە ئاشكرا گوتی: "ئەو رێككەوتنە بەشێكی زۆر لە كێشەكانی نێوانمان چارەسەر ناكات".
ئەو گوتارە توندانە لەكاتێكدایە، هه‌فته‌ی رابردوو، ئێران موشەكێكی دوورھاوێژی بالستیكی تاقیكردەوە كە 1700 كیلۆمتردەبرێ و ئەمریكاش دەڵێ: ئەو موشەكە توانایی ھەلگرتنی بۆمبی ئەتۆمی ھەیە.
بڕگەیەكی ئاشكرای ئەنجومەنی ئاسایش و پێشێلی ئاشكرای ئەو بڕیارە لەلایەن ئێران جارێكی دیكە رووی ھەرەشەكانی ھەردوو وڵاتی بۆسەر یەكتر چر كردەوە.