سنه.. 2 هه‌زار شوێنه‌وار دۆزرایه‌وه
K24- سنه
زیاتر لە 2 ھەزار شوێنه‌واری كۆن و مێژوویی لە پارێزگای سنە دۆزراونەتەوە.
لە ماوەی 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 2ھەزار و 113 پارچە شوێنه‌واری مێژوویی و كۆن له پارێزگای سنه، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ناوەندی پاراستنی میراتی فەرھەنگی پارێزگای سنە له ڕاگه‌یاندراوێكدا ورده‌كاری ئه‌و شوێنه‌وارانه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ: "شوێنه‌واره‌كان له‌لایه‌ن گرووپ و كەسانی بێ مۆڵەت وه‌رگیراون كه قاچاخی كاڵای مێژوویی دەكەن گیراون و ژمارەیان 44 كەسە و دۆسیەی دادوەرییان بۆ كراوەتەوە".
شایەنی باسە لەنێو شوێنه‌واره‌كه‌دا 49 دراوی ئاسنی میژوویی دەستی بەسەردا گیراوە.