له تاران قه‌یرانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باس ده‌كرێ
K24- تاران
ئەمرۆ كۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونیخ لەتارانی پایتەختی ئێران دەست بەكارەكانی دەكات، لەو كۆنفرانسەدا كە لەسەر بانگھێشتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش ئامادەی دەبێت.
سامی ئەرگوشی، سكرتێری ڕۆنامەوانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند كه بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، نێچیرڤان بارزانی سەردانی تاران دەكات.
پێشتریش نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆنفڕانسه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه فڕانك فاڵتر شتاینمایر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی له پاڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌لاحه‌دین ڕه‌ببانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، هێلكا شمید، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و چه‌ند نوێنه‌رێكی دیكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپایی بانگھێشت كردووە.
لەسەرەتا بڕیاربوو كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ تەنیا باس لە رێكەوتنامەی ئەتۆمی ئێران بكات، بەڵام وۆڵفانگ ئیشنیگێر سەرۆكی كۆنفرانسەكە بەراگەیاندنەكانی وتووە كە لەتاران باس لە قەیرانەكانی ناوچە دەكەین و قسە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرنی سووریا لەپێشەوەی باسەكان دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش لەكاتێكدا بانگھێشتی ئەو كۆنفرانسە كراوە، كە ھەرێمی كوردستان وەكوو كاریگەرترین ھێزی شەڕ لەدژی تیرۆر لەناوچە دەناسرێت، و بەوتەی سەرۆكی ئەو كۆنفرانسە ھەموو بانگھێشتكراوەكان كاریگەریان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دەرچوون لەقەیرانی رۆژھەڵاتی ناوەراست دەبێت.
سامی ئەرگوشی ئه‌وه‌شی به (K24) ڕاگەیاند كە جگە لە بەشداری لەو كۆنفرانسەدا،چاوەڕێ دەكرێت، نێچیرڤان بارزانی دیدار لە گەڵ ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانی ئەنجام بدات.
50 ساڵە كۆنفرانسی میونیخ بەرێوەدەچێت و لەئێستادا بەگرنگترین شوێن بۆ باسكردنی مەسەلە ناوچەیی و جیھانییەكان دەناسرێت، كە زۆرجاران كاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی گەورەی نێودەوڵه‌تی دەبێت. ساڵانه مانگی شوبات، له شاری میونخ، ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌درێت، له پێشدا كۆنفڕانسێكی بۆ ده‌كرێ كه هه‌ر جاره و له پایته‌ختی یه‌كێك له وڵاته به‌شداربووه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌كرێت. ئه‌مساڵ تاران، پایته‌ختی ئێران هه‌ڵبژێردراوه. ساڵی 2009 له واشنتۆن، 2010 مۆسكۆ، 2011 به‌یجین، 2012 ده‌وحه، 2013 نیودلهی و ساڵی پاریش له واشنتۆن ئه‌نجام دراوه.
ئه‌ندامانی ئه‌م كۆنفڕانسه نابێ له 60 كه‌س زیاتر بێت، ئه‌مان پلان و توێژینه‌وه‌كانی كۆنگره‌كه‌ی میونخ گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن.