ڕه‌یان كلدانى.. هه‌رزه فهرامۆشكراوهكهى عێراق

مێژوو پڕیه‌تى له پیاوى بچووك و قه‌زه‌م و نه‌فس نزم و خۆفڕۆش و مهنبووزى دژ به كورد و سه‌ركرده‌كانى، ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه باسمان لێوه كردن به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ى ناسراون بن و له ده‌ره‌وه بزانن كه هه‌ن دێن قسه و ڕه‌فتارى نه‌شیاو به‌رامبه‌ر ڕابه‌رانى كورد و سه‌ركرد و پیاوه خۆڕاگرهكانییهوه ده‌كه‌ن.
به نموونه هێرشه‌كانى ڕهیانى قه‌زه‌م به‌رامبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان، بیرتان له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌م پیاوه بۆ گرێى ده‌روونى به‌رامبه‌ر مه‌سروور بارزانى هه‌یه؟ من له خواره‌وه به كورتى بۆ تان ڕوون ده‌كه‌مه‌وه و په‌رده‌ش له‌سه‌ر به‌شێكى ژیانى پڕ كێشه و مههزهلهتى ئه‌و گه‌نجه فهرامۆشكراوهى ناوى میلله‌ته‌كه‌ى خۆشیتان بۆ ڕوون ده‌كه‌مه‌وه.
ئیتر دواى ئه‌م وتاره به پێویستى نازانم چیتر وه‌ڵامیش بردرێتهوه و بگره باسیش بكرێت چوونكه پیاوى بچووك دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك ناسى پێویست ناكات زیاتر باس بكرێت و بكرێ به پاڵه‌وان.
سه‌عات 10:30 شەوی 26ی ئەیلوولی 2023، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران لە قەزای حەمدانییە، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی 200 کەسی دیکەش برینداربوون، وێڕای ونبوونی ده‌یان كه‌سی دیكه.
ڕاسته‌وخۆ دوای ڕووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فه‌رمانێكى په‌له‌ى ئاڕاسته‌ى تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی كرد، راى سپاردن بەهانای لێقەوماوانەوه بچن.
دواتر ژمارەیەک لە بریندارانی ئەو ڕووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواسترانەوە.
هه‌ر هه‌مان شه‌و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان وه‌زیرى ته‌ندروستى و پارێزگارى هه‌ولێر و دهۆك تاكو 24 سه‌عات دواى ڕووداوه‌كه‌یش له ئاماده‌باشیدا بوون، هه‌روه‌ها له‌ناو شاره‌كانى كوردستان ئاهه‌نگى چێشتخانه و ڕێستورانته‌كان ڕاگیران وه‌ك هاوخه‌مى و ڕێزێك بۆ قوربانیانى حه‌مدانییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هاوكاریش له چه‌ندان شوێن كۆ كرایه‌وه.
به جیا و به‌بێ هاژوهوژى ڕاگه‌یاندن و خۆده‌رخستن ڕێكخراوى خێرخوازى بارزانیش هاوكارییه‌كان بۆ ڕووداوه‌كه كۆ كرده‌وه و هه‌موو ئاماده‌ییه‌كى بۆ به‌هاناوه چوونه‌وه نیشاندان.
هه‌موو ئه‌و جوڵانه به‌هۆى مه‌سرور بارزانییه‌وه كران چونكه به گرنگه‌وه له پێكهاته‌كان ده‌ڕوانێت و له هه‌ركوێیه‌كیش پێویستییه‌ك هه‌بێت و له تواناى حكوومه‌ته‌كه‌ى بێت، به‌بێ گوێ دانه هیچ جیاوازییه‌ك هاوكارى مرۆیى ئه‌و شوێنه و ناوچه‌یه و ڕووداوه ده‌كات.
ڕووداوه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوو زۆر بابه‌تى شهرمهزاریشى تێدابوو كاتێك كه‌ناڵه‌كان به‌شێوه‌ى جیاواز له‌ڕێگه‌ى تیمه ڕۆژنامهنووسهكانیانهوه توانیان دیوێكى تر‌ى هۆكارى ئه‌و ڕووداوه ئاشكرا كه‌ن و فریادرهى سه‌ره‌كیش به ڕاى گشتى بناسێنن..
1. ئه‌و هۆڵه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ى لێ كراوه‌ته‌وه شوێنه‌كه‌ى هیچ سه‌لامه‌ت نه‌بووه و له ژێر تاوه‌رى گه‌وره‌ى كاره‌باشدا بووه.
2. هۆڵه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ڕه‌یان كلدانى ڕێگه پێدانى دروستكردنى وه‌رگرتووه.
3. سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌زار و 900 كه‌س له هۆڵێكى 600 نه‌فه‌رى كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان پێشتر دژایه‌تى خۆیان بۆ ڕه‌یان و ئه‌و مه‌سیحییه چه‌كدارانه دووپات كردبوویه‌وه كه بوونه‌ته هۆى تێكدانى ناو ماڵى كلدانییه‌كان.
4. بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆییەکی ساتی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە، کە چه‌ند کەسێک بە دەموچاوی بەستراوەوە، دەست بەرزدەکهنهوه و بە پەنجەکانیان هێمای سەرکەوتن نیشان دەده‌ن، ناڕەزایەتی و توڕەیی کریستیانەکانی لێ کەوته‌وه، چونكه هیچ یەکێکیان وادەرناکەون کە هاوکاری ئەو کەسانە بکەن کە بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوون یان لەناو هۆڵەکە گیریان خواردووە.
5. خەمیس ئەسعەد بریکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕۆى هه‌ینی 29ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌هه‌ولێره‌وه به رۆژنامه‌نووسانی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای کارەساتەکەی حەمدانییەوە، بەدەم لێقەوامانەوە چووه و 67 بریندارییان گەیاندە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، لەسەرەتای کارەساتهکەیشهوە هەماهەنگی باش لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو، سوپاسی خۆمان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە، کە بەوە ناسراوە هەردەم بەدەم لێقەوماوانه‌وه چووه.
6. دواى ڕووداوه‌كه‌ى حه‌مدانییه لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو، لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو) بوو. دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هه‌رێمى كوردستانیش، ڕۆژى چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیرکرد و بە فەرمانی دادوەر، رادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.
ئه‌مه و ده‌یان بابه‌تى تر واى كرد قاره‌مان و ڕزگاركه‌ر و بهدهنگهوهچووى ئه‌و ڕووداوه له جیاتى كه‌سایه‌تییه‌كى عێراقى ببێت به (مه‌سرور بارزانى)، بۆیه ڕه‌یان كلدانى له به‌رامبه‌ردا قسه‌ى پڕوپووچ ده‌كات و ده‌یه‌وێت به هێرشه‌كانى بناسرێت و فۆكسى بابهتهكان بگۆڕێت.
قینى ڕه‌یان كلدانى كۆنه
پێشتریش لە 14ـی ئەیلوولی 2023، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کورستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی و چه‌ند وه‌زیرێك سەردانی بەغدایان کرد و 14 کۆبوونەوەی جیایان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجام دا.
جموجوڵه‌كانى ئه‌وكاتى مه‌سروور بارزانى سه‌ردانى كردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕى نوێى بوو له‌گه‌ڵ یار و نه‌یاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام بهدێرێكیش شاندى كوردستان باسى كلدانیان نه‌كرد ئه‌گه‌رچى لهپهرمانى عێراقیش خاوه‌نى چوار كورسى و هێزى میلیشیان له‌ناوچه‌كه.
ئه‌مه زیاتر واى له ڕه‌یان كلدانى كرد هه‌ست به بچووكى و حه‌جمى خۆى بكات بۆیه هه‌ركاتێك بۆى بڕه‌خسێت به وته‌ى سوا و دۆڕاو و هێرش ده‌كاته سه‌ر خۆڕاگرێكى كورد كه مه‌سرور بارزانییه.
ڕه‌یان كلدانى كێیه؟
ناوى ته‌واوى ڕه‌یان سالم سدیق کیلدانییه، له سێی ئەیلوولی 1989 له ئه‌لقووش له دایك بووه، خۆى به سیاسەتمەداری عێراقی، مەسیحی، کاسۆلیکی کلدانی، و ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابل، سەرۆکی یەکێک لە کوتلەکانی پێشووی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری بە ناوی لیواکانی بابل، کە خۆى لە پارێزگای نەینەوا به‌هاوكارى ئێران و قاسم سوله‌یمانى دامەزرا، ده‌ناسێنیت.
دواى ئه‌وه‌ى لە ساڵی 2014، نه‌ینه‌وا لەلایەن داعشەوە داگیر کرا و سوپاى عێراق به كه‌متر له سه‌عاتێك شاره‌كه‌یان ڕاده‌ست كرد و هه‌ڵهاتن، كۆتایى مانگى نیسانى 2015 به‌هاوكارى دامه‌زراوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى عێراق و به یارمه‌تى ئێران، هێزێك بۆ مه‌سیحییه‌كان دروست كرا له‌و ناوچه‌یه، ئه‌و كات ڕەیان گوتی، (ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی هێزەکانمان ئازادکردنی موسڵە)، بەڵام دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هێزه فه‌رمییه‌كانى عێراق ڕێگریان لێ كرا به‌شدارى ئه‌و پڕسه‌ی بكه‌ن بۆیه لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی شاری تکریت به‌شدار بوون، ئه‌مه واى كرد یه‌كه‌م وه‌لانان و شكست بۆ ڕه‌یان هه‌ژمار بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته ته‌مه‌نى ته‌نیا 25 ساڵ بوو بۆیه زۆربه‌ى ڕۆژئاوا به میلیشیا و چه‌ته سه‌یریان ده‌كرد و ڕه‌تیان ده‌كرده‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هێزه‌ى كه بۆى دروست كرا و سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد، به‌فه‌رمى و به‌ڵگه تێوه‌گلابوو له چه‌ندان تاوانى جه‌نگى و هه‌روه‌ها له زۆربه‌ى هێرشه‌كان ڕووبه‌ڕووى زۆرێك له به‌ڵگه‌ى ئه‌وه ده‌كرانه‌وه كه‌وا ته‌نیا بۆ تاڵانى و دزى كارى ڕزگارى شاره‌كانى عێراق له ژێر ده‌ستى داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هاوكات هێزه میلیشیاكانى رَهیان ماڵێكى زۆرى سوونه موسڵمانیان ئه‌شكه‌نجه‌دا و ڕووبه‌ڕووى تاڵانى و بردنى سامانهكانیانى كردنه‌وه.
ئێسته ڕه‌یان ته‌نیا له‌لایه‌ن به‌شێكى كه‌مى شیعه‌كانى عێراقه‌وه كه نزیكن له باڵاى سهرباوى ئێرانه‌وه گرنگى پێ ده‌درێت و ده‌هێڵن هه‌ژموونى سیاسى خۆى جار جار له ناوچه‌كه بكات، بیرمان نه‌چێت، ڕه‌یان له‌لایه‌ن مه‌سیحییه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌واش خۆشه‌ویست نییه ئه‌مه‌یش واى كردووه به‌رده‌وام له به‌غدا بێت و نه‌توانێت بگه‌رێته‌وه زێدى خۆى.
لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تر‌ى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق له 18ی تەمووزی 2019، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئه‌وكات، سەپاندنی سزای بەسەر ڕایان ئەلکیلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلی ڕاگەیاند، بە پشتبەستن بە یاسای ماگنیتسکی، کە بریتییە لە سەپاندنی سزا بەسەر پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕای گەیاند، "ڕەیان كلدانی، سەرۆکی میلیشیای بابل و نزیک لە قاسم سولەیمانی، لە گەمارۆکاندا بەشدارە" دوای هەفتەیەک لە بڕیارەکەی ئەمه‌ریکا، کەنیسەی کلدان لە 24ی تەمووزى هه‌مان ساڵدا، ڕەتکردنەوەی یەکلاکەرەوەی خۆی لە بوونی هەر کوتلەیەک یان بزووتنەوەی چەکداری کە هەڵگری سیمایەکی تایبەتی مەسیحییە، ئه‌مانه‌ش زیاتر ڕهیانى بچووك كرده‌وه و له قاڵبیدا، به‌هۆیه‌وه ته‌نیا مایه‌وه.
ڕه‌یان خوودى خۆى ته‌نیا ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى عێراقى بووه بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ له‌و ماوه‌یه‌شدا ته‌نیا شه‌ش جار له په‌رله‌مان له‌سه‌ر مافى مه‌سیحییه‌كان قسه‌ى كردووه ئه‌و جارانه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندى مه‌سیحییه‌كان نه‌بووه و بگره ناو ماڵى كلدانییهكانیشى تێكداوه.
له‌باره‌ى پله‌ى سه‌ربازییه‌وه هیچ پله‌یه‌كى نییه و ته‌نیا ئه‌ندامێكى ساده‌ى حه‌شدى شه‌عبییه، جگه له زمانى دایكى كه كلدانییه و زمانى عه‌ره‌بى هیچ زمانێكى تر نازانێت، ئێسته ته‌مه‌نى 34 ساڵه، هاوكارییه داراییه‌كانى ڕاسته‌خۆ له عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قى سه‌ر به غهزعهلییهوه وه‌رده‌گرێت.
تاوانه‌كانى ڕه‌یان كلدانى كامانه‌ن؟
1. له ساڵى 2017 له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆرى عێراقه‌وه چەند ئەسەرێكى سه‌ر به هێزه‌كه‌ى ڕه‌یان كلدانى گیران و تۆمه‌تى ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ساغ بوویه‌وه كه هه‌ستاون به دزینى شوێنهرهكانى دێرى مهسیییهكانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا.
2. ساڵى 2022 خوودى خۆى ڕه‌یان كلدانى گوێى كه‌سێك ده‌بڕێت كه هه‌ردوو ده‌ستى كه‌له‌پچه كرابوو، كه‌سه‌كه به تۆمه‌تى سه‌رانه وه‌رگرتن له مه‌سیحییه‌كان گیرابوو.
3. له ساڵى 2015 بۆ ساڵى 2021 ڕۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه له بردنه ده‌ره‌وه دۆلارى ئه‌مه‌ریكى بۆ لبنان و ئێران.
4. له هه‌شتى ئایارى 2023، لویس ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی "رەیانی کلدانی موڵکی كریستیانه‌كانی بەغدا، نەینەوا و دەشتی نەینەوای دزیوە و بە هاوکاری وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانیش هەوڵی کڕینی پیاوانی ئایینی كریستیان دەدات".
5. له ساڵى 2019 له ساتى ئازادكردنى شارى موسڵ چه‌نده‌ها پێشێلکارانی مافی مرۆڤ به‌رانبه‌ر ئێزیدییه‌كان و مه‌سیحییه‌كان و موسڵمانانى سوونه مه‌زهه‌بى شاره‌كه ئه‌نجام دا، دواى ئه‌و واده‌یه‌ش ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمى ناویان خسته لیستى تیرۆره‌وه.
6. له ساڵى 2019ه‌وه تاكو ئێسته ڕێگره له‌وه‌ى ئاواره مه‌سیحییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگاى نه‌ینه‌وا.
7. له نه‌ینه‌وا چه‌ندان موڵكى مه‌سیحییه‌كانى داگیر كردووه و به نایاسایى كردوویه‌تى به‌ناوى خۆیه‌وه و ڕۆژانه ده‌یان ڕۆشێت هه‌روه‌ها موڵكى بازرگانى گه‌وره‌ى سوونه‌كانیش داگیر ده‌كات.
تۆى خوێنه‌ر بۆت ڕوون بوویه‌وه كه ڕه‌یان كلدانى كێیه و بۆ ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركرده‌كانى و پیرۆزییه‌كانى، ئه‌و گه‌نجه جگه له‌وه‌ى كێشه‌ى ده‌روونى به‌رامبه‌ر ناوى كورد هه‌یه هاوكات به‌رده‌وامه له‌وه‌ى تاوان به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ى خۆشى بكات و زیان له پێگه و ناویشیان بدات، ئێسته ته‌نیا له تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى بنووسه (حمدانیه) ده‌یان هاشتاگت بۆ ده‌رده‌چێت كه ڕه‌یان كلدانى و هێزه میلیشیاكه‌ى تاوانبارى سه‌ره‌كى ڕووداوه‌كه‌ى نه‌ینه‌وان هه‌روه‌ها چه‌ندان تاوانى تر‌ى ئه‌و پیاوه‌شیان باس كردووه.
ئێمه‌ى گه‌نجى كورد ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه له‌مه‌ودوا ئه‌و هێرشانه قبوڵ نه‌كه‌ین ئه‌گه‌رچى هێرشه‌كه بۆسه‌ر كه‌سانێكیش بن له‌وانه‌یه له حزب و هزر و بیر و بۆچوونى ئێمه‌شه‌وه دوربێت به‌ڵام به نرخدانان بۆ سه‌ركرده‌كانى خۆمان و قه‌درگرتنیان قیمه‌ت ده‌ده‌ین به خۆمان.
ئه‌وه‌نده‌مان بیر دێنێته‌وه كه ئه‌وه‌ى گه‌وره‌یه‌كى نییه با گه‌وره‌یه‌ك بۆخۆى دروست بكات، ده‌ى كه ئێمه هه‌مانه ده‌بێت پارێزگارى و به‌رگرى لێ بكه‌ین.