مێسی بۆ مانەوی مەرج دادەنێت

K24- هەولێر
ئەستێرەی یەکەمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا بە دوو مەرج تا ساڵی 2019 نوێ بکاتەوە.
کەناڵی کەتەلۆنیا بڵاوی کردووەتەوە، لیۆنێل مێسی و یانەی بارسێلۆنا لەسەر لایەنی ماددی کێشەیان نییە و لەسەر ئەو پرسە رێککەوتوون، بەڵام مێسی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە بە مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستی پینتۆی گۆڵچی و گواستنەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ھاونیشتمانی بۆ نیوکامپ گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.
بەپێی چەند راپۆرتە ھەواڵێکیش لەئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان مێسی و زوبیزارێتای بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا گرژی تێکەوتووە، بەو پێیەی زوبیزارێتا پێشتر رایگەیاندبوو گرێبەستی پینتۆ نوێ ناکەنەوە و دوای کۆتایی ھاتنی وەرزی ئەمساڵ دەبێت بەرشلۆنە بەجێ بھێڵێت.