بچووكردنه‌وه‌ی لووت به مكياژ

K24- هه‌ولێر
هه‌ندێك له خانمان به ده‌ست گه‌وره‌یی لووتیانه‌وه ده‌ناڵێنن به‌جۆرێك وای كردووه رووخساریان جوانیه‌كه‌ی بشێوێت و بووه‌ته یه‌كێك له‌و نهنگیانهى كه له‌سه‌ر رووخساریانه‌وه دیاره‌و هه‌راسانی كردوون، ئه‌مه‌ش وایكردووه بێ هیوایی له‌لایه‌ن ئه‌و خانمانه‌وه ره‌نگبداته‌وه.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و نهنگیيه، له رێگای مكیاژكردنهوهیه، ده‌توانى به‌شێوه‌یه‌كی جادوویی وابكه‌یت، گه‌وره‌یی لووتت ههستيی پێ نه‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه:-
1- له‌سه‌ره‌تادا "كرێمی فاونهدهیشین"ی تاریك له‌سه‌ر لووت و ته‌نیشته‌كانی بده‌ن به‌گشتی، دواتریش ئه‌و شوێنه‌ی زۆر به‌رچاوه و دیاره كه لووته‌كه تیادا گه‌وره ده‌ركه‌وتووه، كرێمی فاونده‌یشنی كاڵ به‌كاربهێنه، بۆ جێگیربوونی ئه‌م كرداره‌ش، پێویسته بۆدره له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه بده‌یت كه كرێمی فاوهندهیشنت به‌كارهێناوه.
2-پێویسته ره‌نگێكی به‌هێز و تۆخ به‌كار بهێنیت له مكیاژكردنی ده‌وروپشتى چاو به تايبه‌تى پشت چاو، ئه‌مه‌ش واده‌كات تاڕاده‌یه‌ك گه‌وره‌یی لووت بشاردرێته‌وه و چاوه‌كان زياتر ده‌ركه‌ون و له‌و حاڵهتهيشدا لووت بچووكتر ده‌رده‌كه‌وێت.
3-هه‌وڵبده گرنگی بده‌یت به به‌كارهێنانی "ماسكاره"، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و سه‌رنج راكێش له برژانگه‌كانت بده‌یت، چونكه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له ده‌ركه‌وتنی چاو زیاتر له هه‌ر شوێنێكی رووخسار و شاردنه‌وه‌ی گه‌وره‌یی لووت.
4-ره‌نگی تۆخ بۆ سوراوكردنی لێوه‌كان به‌كاربهێنه، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك واده‌كات لێوه‌كان جوانی خۆیان هه‌بێت و زیاتر ده‌ربكه‌ون.