چۆن قژت ده‌پارێزيت؟

K24- هه‌ولێر
يه‌كێك له‌گرنگترين هۆيه‌كانى جوانى خانمان شێواز‌و ستايلى قژه، بۆيه زۆر گرنگه به‌رده‌وام چاودێرى قژت بكه‌يت و به به‌هێزى بيهێڵيتهوه، به‌تايبه‌تى له‌رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا زۆر ماده‌ى زيانبه‌خش هه‌ن، له ره‌نگ و بۆيهى قژدا به‌كار ده‌هێنرێن، به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ كاريگه‌ريان له‌سه‌ر لاوازى و رووتانه‌وه‌ى قژ ده‌بێت، به ره‌چاوكردنى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه قژ به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بێت و سه‌رنجڕاكێش دهردهكهويت.
1-دووربكه‌ره‌وه له به‌كارهێنانى ره‌نگى جۆراو جۆر بۆ قژت، تا ده‌توانى له‌سه‌ر يه‌ك ره‌نگ جێگيربه.
2- ئه‌گه‌ر ويستت ره‌نگى قژت له ره‌شه‌وه بگۆڕيت بۆ زه‌رد، پێوسته راسته‌وخۆ ره‌نگى زه‌رد بهكارنههێنى، سه‌ره‌تا ره‌نگێك به‌كاربهێنه نزيك بێت له زه‌رد و ره‌ش، دواتر ورده ورده ره‌نگى رهشباو به‌كاربهێنه تاوه‌كوو ده‌گه‌يته ره‌نگى ره‌ش، به‌پێچه‌وانه‌ش هه‌ر راسته.
3-هه‌وڵبده سه‌رى تاڵه‌كانى قژت زوو زوو ببڕه، چونكه قژت سيس و لاواز‌و ماندوو ده‌كات.
4- تا ده‌كرێت ململانێ له‌گه‌ڵ قژت مه‌كه به‌جۆرێك به‌توندى شانه‌ى بكه‌يت، بۆ ئه‌وه‌ى دووچارى ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بيت، باشتره شانه‌ى دان گه‌وره به‌كاربهێنى.
5- هه‌وڵبده بەرنامەیەكی دروست دابنێ بۆ پارێزگاری كردن لە قژت لە رێگەی چەند مادەیەكی سروشتی وەك: "رۆنی رووەكی، ئاوی میوە، سیر، خەنە".
6- هه‌وڵده جوانترين جۆرى ستايل كه له‌گه‌ڵ رووخسارت زۆر ده‌گونجێ هه‌ڵبژێره و تا ده‌توانى كه‌متر ستايل بگۆڕه، چونكه زۆر گۆڕينى جۆرى ستايل، قژ ماندوو ده‌كات.
7- ئه‌گه‌ر قژت ته‌ڕبوو، راسته‌وخۆ به وشكهرهوه به‌كار مه‌هێنه، به‌ڵكو سه‌ره‌تا بهخاولى وشكى بكه‌ره‌وه، دواتر وشككه‌ره‌وه به‌كار بهێنه.
8-تا ده‌توانى يه‌ك جۆر شامپۆ به‌كار بهێنه، چونكه زۆرى جۆرى به‌كارهێنانى شاپۆ تووشى قژ ههڵوهرينت ده‌كات.