چۆن چاڵى رووخسار چاره‌سه‌ر ده‌كه‌يت

K24- هه‌ولێر
زۆرێك له خانمان گرفتى چاڵى رووخساريان هه‌يه، به‌تايبه‌تى ئه‌و خانمانه‌ى پێستيان چه‌وره، به‌جۆرێك بووه‌ته هۆى شێواندنى رووخسار، ياخود دروستبوونى په‌ڵه‌ى ره‌ش.
پێكهاته‌كانی "مایۆنیز" كاریگه‌ری باشیان هه‌یه له‌سه‌ر رێگری له دروستبوونی ئه‌و چاڵانه، جگه له‌وه‌ی "خه‌یار"يش ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی پێسته‌كه.
هه‌ر بۆيه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه‌ش ده‌توانیت به "مايۆنيز و خه‌يار" به‌كار بهێنيت، به‌جۆرێك له‌سه‌ره‌تادا كه‌وچكێك "مایۆنیز" به‌سه‌ر پانتايى رووخسارتدا بڵاوبكه‌ره‌وه، بۆماوه‌ی 20 خولهك له‌سه‌ری دابنێیت، جگه له‌وه‌ی دوو قاش "خه‌یار"یش له‌سه‌ر چاوه‌كانت دابنێ و دواتر ده‌موچاوت به ئاوى شلهتين بشۆ.
بهدووبارهكردنهوهى ئه‌م كرداره رۆژانه، ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى چرچ و لۆچى روخسار‌و پڕبوونه‌وه‌ى چاڵه‌كان.