دواى 70 ساڵ دابڕان، دايك و كچێك به يه‌ك شادبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر
ژنێكى ئه‌ڵمانى له ته‌مه‌نى 71 ساڵييدا توانى دايكه ئيتاڵييه ته‌مه‌ن 92 ساڵه‌كه‌ى بدۆزێته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له كۆتايى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانييدا و ماوه‌ى 70 ساڵه له‌يه‌ك دابڕاوون.
دايكه‌كه خه‌ڵكى باكوورى ئيتاڵيايه و له ماوه‌ى شه‌ڕى جيهانى دووه‌مدا (1939-1945) نێردراوه‌ته ئه‌ڵمانيا بۆ كاركردن و له‌وێ ساڵى 1944 له سه‌ربازێكى ئه‌ڵمانيا دووگيان بووه به كچه تاقانه‌كه‌ى.
كاتێك منداڵه‌كه‌ى له‌دايكده‌بێت، بنه‌ماڵه‌ى هاوسه‌ره ئه‌ڵمانييه‌كه‌ى كۆرپه‌كه‌ى لێده‌ستێنن.
دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕى دووه‌مى جيهان له ساڵى 1945 كۆتايى هات، ئه‌و ژنه گه‌نجه ئيتاڵييه رووده‌كاته‌وه وڵاتى خۆى و هيچ هيوايه‌كى نامێنێت بۆ شادبوونه‌وه‌ى به منداڵه‌كه‌ى.
كچه‌كه‌ى له‌م دواييانه زانيويهتى دايكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئيتاڵى بووه، به‌ڵام بڕواى وا بووه، ئه‌و كۆچى دوايى كردووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى پێيان خۆش نه‌بووه دايكى راسته‌قينه‌ى خۆى ببينێت.
كچه‌كه ناوى مارگۆ باخمانه و به هۆى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو، باوكى كۆچى دوايى ده‌كات، ئيدى ئه‌و ده‌يه‌وێت نهێنى ناسنامه‌ى دايكى بزانێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌يوه‌ندى به سه‌نته‌رى "ئينته‌رناشناڵ ترايسينگ سێرڤس"ى ئه‌ڵمانييه‌وه ده‌كات، كه دامه‌زراوه‌يه‌كى تايبه‌ت به ئه‌رشيفكردنى به‌ڵگه‌نامه‌كانى سه‌رده‌مى شه‌ڕه و هه‌وڵده‌دات سۆراغى دايكه ئيتاڵيايهكهى بكات.
به هاوكارى رێكخراوى خاچى سوورى ئيتاليا، ئه‌و سه‌نته‌ره ئاشكرايكردووه، دايكى مارگۆ باخمان له ژياندا ماوه.
به هۆى به ئه‌نجام گه‌يشتنى هه‌وڵه‌كانه‌وه، له پشووى كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌و دايك و كچه له ناوچه‌ى نۆڤيلاراى ئيتاڵيا به ديدارى يه‌كدى شاد بوونه‌ته‌وه.
مارگۆ باخمان بۆ رۆژنامه‌ى "ئيڵ كوتيديانۆ"ى ئيتاڵى باسى له چيرۆكى ژيانى خۆى كردووه و رايگه‌ياندووه، باوكى هيچ كاتێك نه‌يويستووه، به‌دواداچوون بۆ ناسنامه‌ى دايكى بكات و هه‌وڵى سۆراغكردنى بدات.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، دواى مردنى باوكيى به هاوكارى كوڕه گه‌وره‌كه‌ى توانيويه‌تى سۆراغى دايكى بكات.