خانمان پیاوی ئاوایان دەوێ

K24- هەولێر
خانمان، پێش ئه‌وه‌ى بچنه نێو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه به‌رده‌وام به‌دواى كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن، ببێته شاسوارى خه‌ونه‌كانیان، یاخود كه‌سێك شادى و خه‌نده بخاته نێو ژیانیانه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند سیفه‌ت و مه‌رجێكى بنه‌ڕه‌تیان داناوه كه هیچ خانمێك ناتوانێ ده‌ستبه‌ردار ببێت، هه‌روه‌كوو له خواره‌وه ئاماژه پێ دراوه:
1- هیچ نهێنیه‌ك نه‌شارێته‌وه: خانمان حه‌زده‌كه‌ن پیاوه‌كانیان، وه‌كوو په‌رتووكێكى كراوه بن، نایانه‌وێ هیچ شتێكیان لێ بشاردرێته‌وه.
2-دڵى نه‌شكێنى: سروشتى خانمان وایه حه‌ز به پیاوێك ده‌كه‌ن دڵنیایى پێببه‌خشێ كه له دواى هاوسه‌رگیریشیان دڵیان نه‌شكێنن.
3-رێگر نه‌بێت به‌رانبه‌ر كاره‌كه‌ى: خانمان نایانه‌وێ ئه‌و پیاوه‌ى ده‌یكه‌نه هاوسه‌رى خۆیان، به‌هیچ جۆرێك رێگربێت له به‌رده‌م كاروبارى رۆژانه‌ى، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن پیاوه‌كانیان پاڵپشتیان بن بۆ سه‌ركه‌وتنیان له كاره‌كانیان.
4- شه‌رمى نه‌بێت و له‌گه‌ڵى بێت بۆ هه‌موو شوێنێك: هه‌ندێك له پیاوان كاتێك خانمه‌كانیان داواى چوون بۆ شوێنكیان لێ ده‌كرێت، شه‌رم دایان ده‌گرێ و ده‌یانه‌وێ به هه‌ر جۆرێك بێت خۆیان له‌و داوایه بدزنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند بیانوێك ده‌دۆزنه‌وه، خانمان حه‌ز به‌م جۆره سیفته ناكه‌ن.
5- به‌رده‌وام هه‌وڵبدات دڵخۆشى بكات: خانمان حه‌زیان به پیاوێكه به‌رده‌وام زه‌رده‌خه‌نه بخه‌نه سه‌ر لێوانیان و دڵخۆشیان بكات، به‌تایبه‌تى حه‌زیان به قسه‌ى خۆش و رۆمانسى و سۆزدارییه، نه‌ك به‌رده‌وام توڕه‌و توند‌و بێت كه‌سایه‌تیه‌كى نامۆى لێ ده‌رچێت.
6- به‌رده‌وام پێ بڵێت تۆ جوانترین كه‌سیت: خانمان حه‌زده‌كه‌ن به‌رده‌وام پیاوه‌كانیان، پێیان بڵێن تۆ جوانترین كه‌سى له‌م دونیایه، ئه‌مه واده‌كات ئافره‌ته‌كه زیاتر متمانه‌ى به پیاوه‌كه‌ى هه‌بێت.
7- باشترین هاوڕێ بێت: به‌جۆرێك له هه‌ست و سۆزى و نیگهرانیهكانى بگات، وه‌كوو هاوڕیه‌كى دڵسۆز هه‌ڵوێستى هه‌بێت و له ساته ناخۆشه‌كاندا.
8- پاڵپشتى خه‌ونه‌كانى بكات: خانمان چه‌ندین ئامانج و خه‌ونیان هه‌یه له ژیاندا، حه‌زیان به پیاوێك نییه خه‌ونه‌كانیان له گۆڕبنێن، به‌ڵكو حه‌زده‌كه‌ن به‌رده‌وام پشتگیریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاواته‌كانیان بهێننه‌دى.