بەریتانیا.. 25 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
K24 – ھەولێر
له ئاكامى كه‌وتنه خواره‌وه فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیك شاری برایتنی به‌ریتانی، 11 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 14ى دیكه‌ش برینداربوون.
ئەمرۆ یەکشەممە (23-8-2015) فرۆکەیەکی سەربازی جۆری "ھۆکەر" لە کاتی نمایشی سەربازیدا لە "شۆرھام" ى نزیک شاری برایتن کەوتە خوارەوە، له‌و رووداوە ١١ کەس گيانيان له ده‌ستداو ١٤ی دیکەش برينداربوون .
لەبەرئەوەی ئەو شوێنەی فڕۆکەکەی لێ كه‌وتووه‌ته خوارەوە، شەقامێکی گشتی بووە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی لەگەڵ خۆیدا راماڵیوە و زۆربەی زیان لێكه‌وتوانیش کەسانی مەدەنیین.
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە، ئەو فڕۆکەیە بە ھۆی کێشەی تەکنیکییەوە كه‌وتووه‌ته خوارەوە و فرۆکەوانەکەش ئێسته لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.