هۆلاند: پێويسته ئاسايشى خۆمان باشتر بپارێزين
K24 – هه‌ولێر
فه‌ره‌نسا ده‌يه‌وێت رێگرى له مه‌ترسييه‌كانى داعش بكات و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته فرانسوا هۆلاند رايگه‌ياند، پێويسته ئاسايشى خۆمان باشتر بپارێزين.
روودانى ته‌قينه‌وه‌ى "تاليس" له نێوان ئه‌مستردام و پاريسدا، كه رۆژى هه‌ينى رابردوو روويدا، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساى هێنايه ده‌نگ و ئه‌و له وتارێكدا، كه له‌به‌رده‌م باڵيۆزانى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شيكرد، گوتى: "پێويسته خۆمان باشتر بپارێزيين و رێگرى له‌وه بكه‌ين كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ديكه له ناوخۆى وڵات‌دا زيانمان پێ بگه‌يه‌نن".
فرانسۆ هۆلاند، روونيشيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى بۆ پاراستنى خۆى پرۆسه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى و به‌هێزتركردنى پۆليسى نيشتيمانى له سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا جێبه‌جێ ده‌كات.
سه‌باره‌ت به داعش، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، كه داعش مه‌ترسييه‌كى گه‌وره‌ى درووست كردووه، به‌و پێيه‌ى ئه‌و گرووپه، رووبه‌رێكى فراوانى له عێراق و سووريا به‌ده‌سته‌وه‌يه.
هه‌ينى رابردوو، روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له وێستگه‌يه‌كى شه‌مه‌نده‌فه‌رى نێوان پاريس و ئه‌مستردام به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌و وڵاته‌ى هێنايه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى رێككارى توندتر دژى تيرۆر بگرنه‌به‌ر.
سه‌رچاوه: فرانس24