يه‌كتێ مامۆستايانى كوردستان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن

Kurd24

K24 – ھەولێر

به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌نێوانيشداندا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، يه‌كێتى مامۆستايان كوردستان ره‌خنه‌ى له‌ وه‌زاره‌تى دارايى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (3.9.2015) "عه‌بدولواحيد محه‌مه‌د"، سكرتێرى يه‌كتى مامۆستايانى كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا راگه‌ياند: "بەدواداچوونمان كردووەو لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەو گرفتە خراوەتەڕوو، بەڵێنمان پێدراوە كە لە مانگی داهاتووەوە مووچەی مامۆستایان پێش وەزارەتەكانی دیكە بخرێتەوە ریزبەندی ئەو وەزارەتانەی كە لەسەرەتاوە مووچه‌كانیان پێدەدرێت".

روونیشیكردەوە: "ئەگەر دواكەوتنی مووچە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەمساڵ پەروەردەیەكی قەیراناوی چاوەڕوانمان دەكات و دەبێت كات و وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران دیاری بكرێت و چارەسەری ئەو قەیرانە داراییە بكرێت".

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان، باسی لەوەشكرد: "ئەگەر مووچەی مامۆستایان بەمشێوەیەی ئێسته‌ دوابكەوێت، كاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی خوێندن و كاری فەرمانبەران لەدامەزراوە حكومیەكاندا دەبێت، هه‌ڵوێستى جديترمان ده‌بێت".