كوردستان..له‌مه‌ودوا پاره‌ى فرۆشتنى نه‌وت ده‌چێته وه‌زاره‌تى دارايى
K24 – ھەولێر
دواى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرى دارايى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ راوێژكارى وه‌زيرى وزه‌ى توركيا، بڕياردرا پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راسته‌وخۆ بچێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دارايى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3.9.2015)، وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند: رێباز حه‌ملانى، وەزیری دارایی و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ مەتین کیلجی، راوێژکاری یەکەمی وەزارەتی وزەی تورکیا کۆبوويەوه، گفتوگۆیان لەبارەی فرۆشتنی نەوت و راکێشانی بۆڕی بۆ بردنە دەرەوەی غازی ھەرێمى كوردستان لە رێگەی کۆمپانیاکانی تورکیا کراوە و سەرجەم رێکارەکانی وەرگرتنی پارەی نەوتی فرۆشراوی ھەرێم تەواوکراوە و بۆ مووچه‌ی مانگی حەوت ئەو سیستەمە جێبەجێ دەکرێت.
پێشتر، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری ژمارە (٥٣٣) لە 31.5.2015 دەرکرد کە پارەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم راستەوخۆ بچێتەوە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بۆ ئەم مەبەستە بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم نوسراوی راسپاردنی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ جوڵە پێکردنی پارەی نەوتی فرۆشراو لە رێگەی بۆڕیەوە، رۆژی ٢ی ئەیلول لەلایەن وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گەیاندرایە حکوومەتی تورکیا و ھاڵک بانک.