سویسرا.. پاره‌ى ماليزيا له بانكه‌كانى بلۆك ده‌كات
K24 – ھەولێر
به بڕيارێكى داواكارى گشتى سويسرا پاره‌ى ماليزى له بانكه‌كانى ئه‌و وڵاته بڵۆك كرا، گوايه پاره‌كان ساخته‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3.9.2015)، ئاژانسی هه‌واڵى "رۆیتەرز" لەسەر زاری گوته‌بێژى نووسینگەی داواكاری گشتی سویسرا رایگەیاند: "سندووقی گەشەپێدانی مالیزیا كە خاوەنی چەندان ملیۆن دۆلارە لە بانكەكانی سویسرا بە بڕيارى داواكاری گشتی ئەو وڵاته بلۆك كراوە و گوايه پاره‌كان ساخته‌ن و فێڵيان له‌گه‌ڵدا كراوه".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "له‌لايه‌ن داواكاری گشتی سویسرا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكرێت و په‌يوه‌نديش بەده‌سه‌ڵاتدارانى مالیزیاوە دەكرێت بۆ ئەوەی بەڵگە لەسەر ئەو دۆسیەیە كۆ بكەنەوە".