ئه‌ردۆگان باس له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌نكارا و مۆسكۆ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكى توركيا، ئاماژه به به‌رژه‌وه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى و رووسيا ده‌كات، به‌تايبه‌تيش له هه‌ردوو بوارى ناووكى و گازى سروشتى و رايه‌ده‌گه‌يه‌نێت، پێويست ناكات له پێناو سووريا، دۆستێكى وه‌ك توركيا له‌ده‌ست بدات.
ئه‌ردۆاگان كه ئێستا به سه‌ردانێكى ديپلۆماسى له ژاپۆنه، له وه‌ڵامى پرسيارێكدا، له‌باره‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى گرژييه‌كانى ئه‌مدواييه‌ى نێوان وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيا، له‌باره‌ى پرۆژه‌ى ناووكييه‌كان، كه مۆسكۆ جێبه‌جێيان ده‌كات، گوتى: "ئه‌گه‌ر رووسيا وێستگه‌ى ئۆكۆيۆ له پارێزگاى مه‌رسين بنيات نه‌نێت، ئه‌وا خه‌ڵكى ديكه دێن بۆ بنياتنانى".
له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه، رۆژنامه‌ى حورييه‌تى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015)، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، گوتى: " له‌ماوه‌ى رابردوودا، به‌هاى وه‌به‌رهێنانى رووسيا له توركيا، 3 مليار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه، بۆيه پێويسته به ورياييه‌كى زياتره‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات له ناوچه‌كه".
سه‌رۆكى توركيا، گوتيشى: "رووسيا به بڕى 21 مليار دۆلار، خه‌ريكى جێبه‌جێكردنى بنياتنانى وێستگه‌ى ناووكى ئۆكۆيۆيه له پارێزگاى مه‌رسين، كه به هاتنى ساڵى 2020، وێستگه‌كه ده‌ست به‌كار ده‌بێت".
هه‌روه‌ها، رووسيا، سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى دابينكردنى گازى سرووشتى توركيايه‌و زياتر له 50% پێداويستييه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى پڕكردووه‌ته‌وه.
له‌م باره‌يه‌وه ئه‌ردۆگان گوتى: "ئێمه گه‌وره‌ترين به‌كارهێنه‌رى گازى سروشتى رووسياين، له‌ده‌ستدانى توركيا هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه".
روونيشكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هات و رووسيا گازى سروشتى بۆ توركيا نه‌كات، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر وڵاتانى ديكه و گوتيشى: "پێمان سه‌يره كه رووسيا به‌و شێوه‌يه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ره‌نگه ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه ببێته هۆى له‌ده‌ستدانى به‌رژه‌وه‌ندييه ئابوورييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا".
به‌هۆى هێرشه ئاسمانييه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر داعش، له نێو خاكى سووريا، بۆ پاڵپشتيكردنى به‌شار ئه‌سه‌د، نيگه‌رانى كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو وڵاتى توركيا، ئه‌ندامى ناتۆ و رووسيا.