به‌غدا به‌شێوه‌ى نيمه‌چه فه‌رمى داواى يارمه‌تى له مۆسكۆ ده‌كا
K24- ژوورى هه‌واڵ
عێراق به شێوه‌يه‌كى "نيمچه فه‌رمى" داوا له رووسيا ده‌كات گورز له چه‌كدارانى داعش بوه‌شێنێ.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى عێراق رايده‌گه‌يه‌نێ كه حكوومه‌تى عێراق به‌شێوه‌يه‌كى "نميچه فه‌رمى" داواى له‌رووسيا كردووه كه هێرشه ئاسمانييه‌كانى بۆ سه‌ر عێراق دژى داعش ئه‌نجام بدات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێشوازى له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ريه‌كيش ده‌كات كه يارمه‌تيده‌ربێت بۆ له‌ناوبردنى داعش.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه (8.10.2010) هۆشيار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئاسيش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق به ئاژانسى رووسيا "سپۆتينگ"ى گوت: "به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى رازييه له له‌سه‌ر لێدانێكى رووسيا كه داعش بكاته ئامانج له عێراق و حه‌يده‌ر عه‌باديش، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، پێشوازى له هه‌ر پاڵپشتييه‌كى سه‌ربازى ده‌ستپێشخه‌ريه‌ك ده‌كات كه كۆتايى به بوونى داعش بهێنێ".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.