رزگاركردنى روممادى نزيكه
K24- ژوورى هه‌واڵ
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به‌يارمه‌تى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌گرتنه‌وه‌ى شارى روممادى نزيكبووه‌نه‌ته‌وه.
به‌مه‌به‌ستى ده‌رپه‌ڕاندنى چه‌كدارانى داعش، له شارى روممادى، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به هاوكارى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له شه‌ڕێكى سه‌خت دان و حه‌شدى شه‌عبيش رايده‌گه‌يه‌نێ كه هێزه‌كانيان له‌پێشڕه‌ويدان و له گرتنه‌وه‌ى ئه‌وشاره‌دا نزيكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015) ريان كلدانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى چه‌كدارانى داعش، به ئاژانسى هه‌واڵى "عه‌ين ئه‌لعێراق" گوت: "هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعشدا كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕێكى سه‌خت، به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وام له پێشڕه‌ويدايه‌و له ناوه‌ندى شاره‌كه نزيكبووه‌ته‌وه".
گوتيشى: "داعش ناتوانێ خۆى به‌رانبه‌ر حه‌شدى شه‌عبى رابگرێ و بۆيه كه‌وتووته بۆمبرێژكردنى شۆسته و شه‌قامه‌كانى ئه‌و شاره".
كلدانى روونيشى كرده‌وه: "چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له ئاماده‌باشى دايه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر شارى فه‌لوجه، ئه‌مه‌يش وه‌كوو ده‌روازه‌يه‌ك بۆ گرتنه‌وه‌ى شاره‌كانى ديكه و له ئێسته‌شدا چاوه‌ڕێى كاتژمێرى سفر ده‌كه‌ين كه ره‌نگه له دوو رۆژى داهاتوودا رابگه‌يه‌ندرێ".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.