جه‌عفه‌رى له‌گه‌ڵ باڵوێزى ئێران كۆده‌بێته‌وه
K24- ژوورى هه‌واڵ
به‌مه‌به‌ستى چڕكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان عێراق و ئێران، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ى ئێران كۆبوونه‌وه‌كى ئه‌نجامدا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى نێوان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و باڵوێزى ئێران، تاوتوێى ره‌وشى ئه‌منى و باوردۆخى سياسى هه‌ردوو وڵات و جيهان كرا و جه‌ختيان له‌سه‌ر قوڵبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئێران و عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015) ئاژانسى هه‌واڵى "عه‌ين ئه‌لعێراق" بڵاويكردووه‌ته‌وه كه ئيبراهيم جه‌عفه‌رى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێسوازى له حه‌سه‌ن دانايى، باڵوێزى ئێران و شاندێكى ياوه‌رى كرد و كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا و تێيدا باس له هێزى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات كرا‌و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش، جگه له‌مه‌ش داعشيان وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له‌سه‌ر جيهاندا وه‌سف كرد.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا باس له ره‌وشى ئه‌منى هه‌ردوو وڵات و گۆڕانكارييه‌كانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتان كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێويسته عێراق و ئێران هاوشانى يه‌كتربن و په‌يوه‌ندييه‌كانيان چڕتر بكه‌نه‌وه.