ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش هه‌ڵدێن
K24 – ھەولێر
له ميحوه‌رى گوێر، 13 هاووڵاتى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش هه‌ڵاتن و هانه ناو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
به‌هۆى به‌رده‌وامى كوشتن و بڕينه‌كانى داعش له شارى موسڵ، نزيكه‌ى 13 هاووڵاتى له ژێر ده‌سه‌ڵاتيان هه‌ڵاتن و خۆيان گه‌يانده ناو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015) مقه‌ده‌م عادل محه‌مه‌د، ئامير فه‌وجى ليواى 91ى سوپاى عێراقى به (K24) گوت: "له ماوه‌ى دوو شه‌وى رابردوودا 40 كه‌س له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش هه‌ڵاتوون، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنياش بين له‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه سيخورى داعش نين، لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا كراوه، له لێكۆڵينه‌وه‌كانيدا ئاشكرايان كردووه، ئێسته داعش به‌هۆى كه‌مى چه‌كداره‌وه له قه‌يراندايه، به زۆر خه‌ڵكى سڤيل ده‌كاته چه‌كدار، ئه‌گه‌ر نه‌بنه چه‌كداريش ده‌يانكوژێ، به‌و هۆيه‌شه‌وه خه‌ڵك رووى له هه‌ڵاتن كردووه".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.