ئه‌ڵمانيا داواى ناردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كات كه مافى په‌نابه‌رێتييان پێ نادرێت
K24 - هه‌ولێر
وه‌زيرى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا، له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ناوخۆى يه‌كێتى ئه‌وروپا، داوا ده‌كات، په‌له بكرێت له ناردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه مافى په‌نابه‌رێتييان پێ‌نادرێت، داواشيكرد توركيا به "وڵاتێكى سه‌قامگير" له يه‌كێتييه‌كه پۆلێن بكرێت.
ماڵپه‌رى هه‌واڵى "DW"ى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، كه تۆماس دى مايزير، وه‌زيرى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015)، داواى له يه‌كێتى ئه‌وروپا كرد، په‌له له جێبه‌جێكردنى بڕيارى ناردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه بدرێت، كه مافى په‌نابه‌رێتييان له وڵاتانى ئه‌وروپا پێنه‌دراوه.
دي مايزير راشيگه‌ياند، كه له تواناى ئه‌وروپادا نييه، شوێن بۆ په‌نابه‌ره سياسييه‌كان دابين بكات، به‌تايبه‌تيش ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى مافى په‌نابه‌رێتييان پێ نه‌دراوه بگه‌ڕێنه‌وه، كه به‌شێكيان له بنه‌ڕه‌ته‌وه هيچ كێشه‌كييان ته‌نيا و ته‌نيا بۆ باشتركردنى گوزه‌رانييان روويان له ئه‌وروپا كردووه پێويستييان به پارێزگارى لێ‌كردن نييه.
له وه‌ڵامى ئه‌گه‌رى سه‌خت بوونى جێبه‌جێكردنى ناردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه، مايزير گوتى: "ناردنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵێ وايه".
له‌ميانى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ناوخۆى يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئاماده‌كارى بۆ ده‌ركردنى بڕيارێك ده‌كرێت، بۆ خێراكردنى رێكارى ناردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه كه مافى په‌نابه‌رێتييان پێ نادرێت.
مايزير له‌باره‌ى گێڕانه‌وه‌ى توركيا بۆ ليستى "وڵاته سه‌قامگيره‌كان"، گوتى: "پێموايه كه ده‌بێت هه‌ندێك له وڵاتانى پاڵێوراو بۆ هاتنى پاڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا (به توركياوه) بخرێنى ليستى وڵاتانى سه‌قامگير".
له‌م چوارچێوه‌يه‌دا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ توركيا، هه‌ندێكى له وڵاتانى به‌لقانيش، بچنه نێو ليستى "وڵاتانى سه‌قامگير".