نۆبڵى 2015 له ئاداب به سڤيتلاناى بيلارووسيا به‌خشرا
K24 - هه‌ولێر
خه‌ڵاتى نۆبڵى 2015 له بوارى ئادابى، به ژنه نووسر و رۆژنامه‌نووسى بيلارووسيايى سڤيتلانا ئه‌لێكسيڤيچ به‌خشرا.
وه‌ك لێژنه‌ى خه‌ڵاته‌كه رايگه‌ياند، ئه‌و ژنه نووسه‌ره، بووه خه‌ڵاتى نۆبڵى 2015 بۆ ئاداب 2015، له به‌رامبه‌ر كۆكراوه‌ى "نووسراوه فره ده‌نگييه‌كان كه بووه مامۆستاى ئێش و ئازار و ئازايه‌تى له‌و سه‌رده‌مه‌ى ئێمه‌دا".
لێژنه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵ، پاداشت ئه‌و ژنه نووسه‌ره‌ى كرد و به‌هاى پاداشته‌كه‌ى، 8 مليۆن كرۆنى سويدى، (972 هه‌زار) دۆلارى ئه‌مه‌ريكاييه.
خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاداب، چواره‌مين خه‌ڵاتى نۆبڵه كه ئه‌مساڵ راگه‌يه‌نرا، پێشووتريش براوه‌ى نۆبڵى له بوارى (پزيشكى، كيميا و فيزيا) راگه‌يه‌نرا بوو، لێژنه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌ش ئاماده‌كارى بۆ راگه‌ياندنى نۆبڵى ئاشتى ده‌كات.
ئه‌لفرێد نۆبڵى سويدى و دۆزه‌ره‌وه‌ى ديناميت، له ساڵى 1895ه‌وه خه‌ڵاتى نۆبڵى داهێنا، كه ساڵانه به‌و كه‌سانه ده‌درێت، توێژينه‌وه‌يه‌كى گرنگ ئه‌نجام بدات، ياخود داهێنانێك كه خزمه‌ت به مرۆڤايه‌تى بكات، خه‌ڵاته‌كه بريتييه له ميداليايه‌كى زێڕين و بڕه پاره‌يه‌ك كه يه‌ك مليۆن دۆلارى ئه‌مه‌ريكاييه.