چالاكوانێكی مەدەنی لە سلێمانی بێ سەروشوێنە
K24- سلێمانی
بەرپرسی ڕێكخراوی چاودێری و سكاڵا كه چالاكییه‌كانی له سلێمانی بووه، دیار نامێنێت و هاوسه‌ره‌كه‌یشی گومانی ڕفاندنی ده‌كا.
هاوسه‌ری شوان زەنگەنە، بەرپرسی ڕێكخراوی چاودێری و سكاڵا، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه نازبراو له دوێنێوه بێ سه‌روشێنه، گومانی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ڕفێندرابێت، به‌ڵام تۆمه‌تی ڕفاندنه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی كه‌س.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13.10.2015) هاوسه‌ره‌كه‌ی شوان له لێدوانێكدا به (K24)ی ڕاگه‌یاند كه له پۆلیسی سلێمانی، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و گوتیشی: "ئێمه ژماره‌ی ئه‌و مۆبایلانه‌مان پێ داون كه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه".
شوان زه‌نگه‌نه پێشتر سكاڵای یاسایی تۆماركردبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار به ژماره‌ی مۆبایلی جیاجیاوه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كراوه‌ته سه‌ر. ناوبراو به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی كردبوو، دوێنێش به‌شداربووه له گردبوونه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان.