یانه‌ی ڕیال مه‌درید هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی ڕیال مه‌درید له كه‌مپی مه‌شق و ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپشانیاوه هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت و ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌یشی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12.11.2015)، یانه‌ی شاهانه هه‌واڵی پێكانی ئیسكۆی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌یان پێگه‌یشت كه ئێسته ئه‌و یاریزانه خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ یارییه‌كی دۆستانه كه بڕیاره سبه‌ی كات 10:45 خوله‌كی شه‌و هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئینگلته‌را به یه‌ك بگه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ماركا، ئیسكۆ له دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌ستی به ئازاری ماسوولكه‌كانی كردووه، به‌مه‌یش ڕاهێنانه‌كانی ته‌واو نه‌كردووه.
پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌ریانخستووه كه ناتوانێت له دوو یاریی داهاتووی ئیسپانیا له به‌رانبه‌ر ئینگلته‌را و به‌لژیكا یاری بكات، به‌مه‌یش هانده‌رانی ڕیال مه‌درید له‌وه ده‌ترسن ئه‌و یاریزانه بۆ یاری كلاسیكۆیش به‌شداری نه‌كات.
بڕیاره ڕۆژی 21ـی ئه‌م مانگه له كات 8:15 خوله‌ك له یاریگه‌ی سانتیاگۆ هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا له كلاسیكۆی ئیسپانیا به یه‌ك بگه‌ن.