تيمى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو له‌ريزى پێشه‌وه‌ن
K24 – ھەولێر
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له دوو قوڵه‌وه ده‌ستيان كردووه به پێشڕه‌ويكردن بۆ ناو قه‌زاى شه‌نگال و تيمێكى ئه‌ندازيارى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆم له ريزى پێشه‌وه‌يه.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه تيمى ئه‌ندازيارى بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمى چێنراو، له باشوور و رۆژئاواى قه‌زاى شه‌نگال، له‌پێشه‌وه‌ى ريزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ن و خه‌ريكن رێگه بۆ پێشمه‌رگه پاك ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووتره داعش له‌و شاره ده‌رپه‌ڕێنن.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.