داعش تايه ده‌سوتێنێ
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى سه‌رلێشێواندنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان، داعش خه‌ريكى دووكه‌ڵ دروست كردنه.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه چه‌كدارانى داعش هه‌ندێك تايه‌يان سووتاندبوو، بۆ ئه‌وه‌ى دووكه‌ڵ دروست بێت هاوپه‌يمانان و پێشمه‌رگه به‌لاريدا ببه‌ن و سه‌ريان لێ بشێوێنن، له‌ئێسته دا چه‌ند دووكه‌ڵێك ده‌بينرێ به‌ڵام له‌يه‌ك دوو شوێنه و خه‌ريكه كۆتايى به دووكه‌ڵه‌كان دێت.
راشيگه‌ياند كه تا ئێسته هيچ ئامارێكى فه‌رمى رانه‌گه‌يه‌نراوه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانرێ كه به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كه پاككراوه‌ته‌وه، پێشمه‌رگه ده‌يه‌وێ جگه له شه‌نگال هه‌رچى گوند و شاره‌كانى ده‌وروبه‌رى شه‌نگاليش هه‌يه كۆنتڕۆڵى بكات.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.