پێشمه‌رگه ده‌چێته ناو شه‌نگال
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى قه‌زاى شه‌نگال، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له دوو لاوه به ئاڵاى كوردستانه‌وه چوونه‌ته ناو شاره‌كه.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه له ئێسته‌دا شه‌ڕه‌كان له ده‌وروبه‌رى قه‌زاى شه‌نگاله‌وه گواستراونه‌ته‌وه ناو شاره‌كه، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش له دوو لاوه به ئاڵاى كوردستانه‌وه چوونه‌ته ناو قه‌زاى شه‌نگال و داعشه‌كان خۆيان له كوچه و كۆڵانه‌كان حه‌شار ده‌ده‌ن و چه‌كى بيكێسى و دۆشكه به‌كاردێنێ.
راشيگه‌ياند ئه‌و بۆردومانانه‌ى كه له له‌به‌يانييه‌وه تاوه‌كوو ئێسته، وايكردووه زياتر له 40 چه‌كدارى داعش بكوژرێ.
گوتيشى كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌چڕى خه‌ريكه شاره‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌پێى گوته‌ى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له‌وێ بوونه، هه‌ندێك له داعشه‌كان هاواريان لێ هه‌ڵساوه و هه‌ندێكيان به زمانى عه‌ره‌بى و هه‌ندێكيان به توركى قسه‌يان ده‌كرد.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.