كێنس كاتزمان: ئازادكردنى شه‌نگال گرتنه‌وه‌ى مووسڵ ئاسان ده‌كا
K24 – واشنتۆن
ئه‌ندامى باڵاى ستراتيژى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رايده‌گه‌يه‌نێ كه به ئازادكردنى قه‌زاى شه‌نگال داعش ده‌بێته دوو به‌ش و ئاسانتر شه‌ڕى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12.11.2015) كێنس كاتزمان، ئه‌ندامى ئه‌ندامى باڵاى ستراتيژى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به (K24) گوت: "ئازادكردنه‌وه‌ى شه‌نگال ئامانجێكى گرنگه، به‌تايبه‌تى ده‌بێته هۆى پچڕانى پێگه و ناوچه گرنگه‌كانى داعش له‌نێوان سووريا و عێراق و دواجار داعش ده‌كاته دووبه‌ش، به‌م شێوه‌يه‌ش له داهاتوودا ئاسانتر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌كرێ".
گوتيشى: "ئه‌گه‌ر بێت و شه‌نگال ئازاد بكرێ، ده‌وڵه‌تى ئيسلامى لاواز ده‌بێت و ناتوانن هێز و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بگوازنه‌وه، ياخود ئه‌گه‌ر بشگوازنه‌وه كاتێكى زۆرتريان لێ به فيرۆ ده‌ڕوا تا ئامانجه‌كانيان به‌دى ده‌هێنن".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.