پێشمه‌رگه خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی ده‌كات به دوو له‌ته‌وه
K24- ژووری هه‌واڵ
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌كاته دوو له‌ت و رێگه‌ی نێوان ره‌ققه‌ی پایته‌ختی داعش له سووریا و مووسڵ كۆنترۆڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی هێزی پێشمه‌رگه هه‌ژمار ده‌كرێت و گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌و كاره‌ی پێشمه‌رگه توانیی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ئاسان بكات.
هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنی شنگال به‌رده‌وامه و په‌یامنێرانی (K24) له میحوه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ رایانگه‌یاند، بۆردومانكردنی داعش له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی سنووری شارۆچكه‌ی شنگال.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (K24) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له به‌ره به‌یانی ئه‌مرۆوه زیاتر له 50 جار هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش و هه‌موو جۆره جووڵه‌یه‌كیان په‌كخستوون.
ستیڤ وارن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، رایگه‌یاند كه هێزی پێشمه‌رگه به كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 47ی نێوان عێراق و سووریا، گورزێكی كوشنده‌یان له داعش وه‌شاندووه و بۆ یه‌كه‌مجاره رێگه‌ی هاتوچۆی نێوان شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی داعش له‌گه‌ڵ شاری مووسڵ كۆنترۆڵ بكرێت و به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه‌ی داعش له عێراق و سووریا بووه‌ته دوو له‌ته‌وه.
ستیڤ وارن، گوتیشی: "هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی شنگال گرنگه و به رزگاركردنی ئه‌و شاره، چیدیكه داعش توانای لۆجستی نامێنێت و ناتوانێت هێز و كۆمه‌كی سه‌ربازی بۆ چه‌كداره‌كانی له موسڵ بنێرێت و به‌و هۆیه‌وه پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵیش ئاسانتر ده‌بێت".
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی رزگاركردنی شنگالدا، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش كرد.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشمه‌رگه كارئاسانی زۆریان كردووه بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر داعش و رزگاركردنی شنگال ده‌بێته كلیلی رزگاركردنی موسڵ.
ستیڤن وارن سه‌باره‌ت به پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژ به داعش ئاشكراشیكرد، ئێستا له سنووری روومادی له ناوه‌ڕاستی عێراقیشدا سووپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان گه‌مارۆی داعشیان داوه.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێرانی (K24) له میحوه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، زیاتر له 70 چه‌كداری داعش كوژراوون و 12 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویش، كه خۆكوژه‌كانی داعش ئاماده‌یان كردبوو، به هێڵی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بیته‌قێننه‌وه، به‌ر له گه‌یشتنیان بۆ هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به چه‌كی قورس و به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان تێكشكێندراوون.
فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی پێشمه‌رگه ئاشكرایان كرد، تا دێت گه‌مارۆی سه‌ر چه‌كدارانی داعش توندتر ده‌بێت و پێشمه‌رگه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بازنه‌ی گه‌مارۆدانی داعش بچوكتر بكاته‌وه.
له كۆتایی ساڵی رابردوودا، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قۆناغی یه‌كه‌می رزگاركردنی شنگال ده‌ستیپێكرد و له میانه‌ییدا توانرا گه‌مارۆیی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاواره‌ی شنگال بشكێنێت و رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان بۆ بكاته‌وه.
له قۆناغی دووه‌میشدا كه ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ كرد، هێزی پێشمه‌رگه توانی ده‌یان كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ژێر ده‌ستی داعش رزگار بكات و گه‌مارۆی چه‌كدارانی داعش له ناو شنگال بدات.