برایه‌كه‌ی به‌دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێ و خۆشی ده‌دره‌وشێته‌وه‌

Kurd24

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

لەوکاتەی ئێدین هازارد بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبێت و ١٣ یارییەلە هیچ گۆڵیکی بۆ چێڵسی لە پرێمەرلیگ تۆمار نەکردووە، تۆرگانی برای لەگەڵ بۆروسیا مونشنگلادباخ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە بۆندزلیگا سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

 

تۆرگان ھازارد برا بچووکەکەی ئیدین ھازاردی ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی, ئێستا لە یانەی بروسیامیونشن گلادباخی ئەڵمانی یاری دەکات و ژمارە (10)ـي ئەو یانەیەش دەپۆشێت, تۆرگان لە زۆربەی یارییەکان رۆڵی گرینگ دەبینێت و لە یەکێک لە یاریزانە باشەکانی یانەکەی ھەژمار دەکرێت.

 تۆرگان یاریزانی ئەکادیمیای لانسی فەڕەنسییە و لەگەڵ یانەی لانس ١٤ یاری ئەنجامدا, دواتر یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠١٢ بە بڕی ١ ملیۆن یۆرۆ کڕی و ھەر لەو ساڵە بۆ دوو وەرز بەشێوەی خواستن رووی کردە یانەی زولت واریگیمی بەلجیکی, لەو یانەیە ٨٢ یاری ئەنجام دا کە ھەشت یارییان لە یۆرۆپالیگ بوو, توانیشی لەو ماوەیە ٢٠ گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات

تۆرگان ساڵی ٢٠١٤ بە شێوەی خواستن لە یانەی چێڵسییەوە رووی کردە یانەی گلادباخ بەڵام, لە مانگی دووی ٢٠١٥ بە گرێبەستێکی ٤ ساڵی و بە بڕی ٦ ملیۆن یۆرۆ بە یەکجاری رووی کردە یانە ئەڵمانییەکە, لەگەڵ ئەوەشدا خاڵێکی گرێبەستەکە ئەوەی تێدایە کە چێڵسی دەتوانێت ئەو یاریزانە بکڕێتەوە.

تورگان لەگەڵ چێڵسی ھەلی یاریکردنی بۆ نەڕەخسا بەڵام, لەگەڵ گلادباخی ئەڵمانی ئەو ئەستێرەیە گەشایەوە, لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگیش لە ٤ یاری یانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس و مانچستەر سیتی و سێڤییا بەشداری کردووە,

لە خولی ئەڵمانیش لە زۆربەی یارییەکان یاریزانی سەرەکییە و ھەفتەی رابردووش دووەم گۆڵی خۆی لە خولی ئەڵمانی تۆمارکرد لەم وەرزە.

چێڵسی ئێستا لە قەیراندایە, ئیدین ھازارد لەسەر کورسی یەدەگە و برا بچوکەکەشی بە شێوەی سەرەکیی یاری دەکات لەگەڵ یانەکەی, چێڵسی ھەلی ئەوەی ھەیە تۆرگان بکڕێتەوە, لە ئێستاشدا پێویستی بە یاریزانێکە شوێنی یاریزانە بەتەمەنەکانی بگرێتەوە, ئایا بەرپرسانی یانەکەی ئەو ھەلە دەخەنەوە بەردەم تۆرگان کە جارێکی تر درێسی بلوز بپۆشێت, یان ئەو یاریزانە لە گلادباخ دەمێنێتەوە و دەبێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەڵمانیا و چێڵسی لە تواناکانی بێ بەش دەبێت

_