دیل بۆسكی له باره‌ی مێسی ـیه‌وه نهێنیه‌ك ده‌دركێنێ
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشكرای كرد كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی پێشتر زۆر هه‌وڵی ڕازیكردنی مێسی ـیاندا تا یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كان بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12.11.2015)، ڤیسێنتی دێل بۆسكی، ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی Independentـی به‌ریتانی، به‌ر له یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئینگلته‌را ڕایگه‌یاند كه پێشتر زۆر هه‌وڵیانداوه وا له مێسی بكه‌ن یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین نه‌كات و له جیاتیان درێسی ئیسپانیا بپۆشێت.
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ته‌مه‌ن 64 سالێنه، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و یاریزانه ئێسته له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یاری كردبا، بێگومان زۆر شتی سه‌یر ڕووی ده‌دا و ڕه‌نگه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێمه‌یش دوو هێنده‌ی ئێسته بان."
دیل بۆسكی پێشتر جامی جیهانی 2010 و جامی یۆرۆی 2012ـی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بردۆته‌وه، مێسیش پێشتر له ته‌مه‌نی 13 ساڵی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی هاتۆته هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و دوای باشبوونی ته‌ندروستی پێوه‌ندی به قوتابخانه‌یه‌كی لاماسیای تایبه‌ت به یانه‌ی بارسیلۆنای كرد