ژماره‌يه‌ك گوند ئازاد ده‌كرێن
K24 – شه‌نگال
له‌چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌ى ئازادكردنى شه‌نگالدا، ژماره‌يه‌ك گوند ئازاد ده‌كرێن و پێشمه‌رگه سه‌رده‌كه‌وێ.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌و گوندانه‌ى شه‌ڕى تێدابوو له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى داعشدا، پێشمه‌رگه توانيويه‌تى 10 گوند كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.
روونيشى كرده‌وه كه له ئێسته‌دا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خه‌ريكى داڕشتنى پلانى نوێن و هه‌موو به‌شه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌مشه‌و ئه‌ركيان پێ سپێردراوه و بڵاوه‌يان پێكراوه.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.