ئه‌نچیلۆتی: مۆرینهۆ باش ده‌زانێت چێڵسی چی به‌سه‌ر هاتووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێیوایە مانەوەی خۆزێ مۆرینهۆ لە ڵۆستەکەی بڕیارێکی دروستە.
ئەنچیلۆتی کە ئێستا ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی لە ئەستۆ نییە، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Telegraphـی به‌ریتانیا بڵاو كرایه‌وه ده‌ڵێت: 'من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ یانەی چێلسی نییە، بەڵام مۆرینهۆ دوورناخرێتەوە و چێلسی بڕیارێکی دروستی داوە، چونکە خۆزێ دەزانێت بلووز چێ بەسەر هاتووە و مانەوەی ئەو پێویستە'.
چێڵسی لەم وەرزە لە ١٢ یاریی تەنیا ١١ خاڵی هەیە و لە پلەی شازدەمی ریزبەندیی دێت، کەچی هێشتا مۆرینهۆ لە پۆستەکەی بەردەوامە و دوورنەخراوەتە، زۆرێك له ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانی له‌نده‌ن ئاماژه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نچیلۆتی بۆ چێڵسی ده‌كه‌ن.