فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه: 150 كيلۆمه‌تر له داعش پاككراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، رايده‌گه‌يه‌نێ كه 75%ى ئۆپه‌راسيۆنى رزگاركردنه‌وه‌ى شه‌نگال به‌سه‌ركه‌وتوويى ته‌واو بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12.11.2015) فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، راگه‌يه‌نراوێكيان بڵاوكرده‌وه كه وێنه‌يه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، تێدا هاتووه: "لەم ئۆپەراسیۆنەدا تیرۆریستانی داعش تووشی شكستێكی گەورە هاتن و زیاتر لە 100 لاشەیان لە دوای خۆیان جێهێشت و دەیان ئۆتۆمۆبیلی سەربازییان تێكشكێندران، لە یەكەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی دەڤەری شنگالدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەركەوتوویی ئامانجەكانی خۆی بەدەستهێنا و 75%ـی ئۆپەراسیۆنەكە بە سەركەوتوویی كۆتایی هاتووە".
بڵاويشكردووه‌ته‌وه: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شنگال زیاتر 150 كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی پیرۆزی كوردستان لە تیرۆریستانی داعش پاككرایەوە و پێشمەرگە لە پێشڕەوییەكانی بەردەوامە و چاوەڕێی تیمە ئەندازەییەكانی تایبەت بە پووچەڵكردنەوەی مینی چێندراو و تەقەمەنین بۆ ئەوەی ناو شاری شنگال خاوێن بكرێتەوە".
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.