پێرێز بڕیاری فرۆشتنی دوو هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی داوه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی شاهانه، سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو به فرۆشتنی 2 ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بڕیارێكی شۆك بدات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12.11.2015)، ڕۆژنامه‌ی sportـی ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیال مه‌درید، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و كه‌ریم بنزیما له هاوینی داهاتوو ده‌فرۆشێت.
ڕۆژنامه‌كه هۆكاری فرۆشتنی هه‌ردووكیان بۆ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیان ده‌گێڕێته‌وه كه بۆ ساڵی داهاتوو كه‌ریم ده‌بێته 30 ساڵ و كریستیانۆیش 30 ساڵی تێپه‌ڕ ده‌كات.
ئه‌م بازرگانه سه‌رۆكه‌ی یانه‌ی ڕیال ده‌یه‌وێت شوێنی ئه‌و 2 هێرشبه‌ره‌ش به لیڤاندۆڤسكی یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن پڕ بكاته‌وه.
كریستیانۆ و بنزیما هه‌ردووكیان له 2009 له یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و لیۆنه‌وه بۆ ڕیزه‌كانی مێرنگی گواستراونه‌وه، له‌وه‌ته‌ی پێوه‌ندیشیان به یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه كردووه 479 گۆڵیان تۆمار كردووه.