كریستیانۆ له یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌ڕوات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ماوه‌یه‌كه ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كان باس له داهاتووی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌كه‌ن، ئێسته‌یش قسه له‌سه‌ر ناكۆكی نێوان كریستیانۆ و ڕاهێنه‌ره تازه‌كه‌ی ده‌كرێت، بابه‌تی ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌یش له یانه‌ی شاهانه تێكه‌ڵی ئه‌م زنجیره باسه ده‌كرێ و ئه‌وه‌نده‌ی تریش به‌نزین به ئاگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیا له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی كۆنفیندشیالی ئیسپانی داوای له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه كه ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه و ڕه‌خنه‌شی له‌و ڕاهێنه‌ره گرتووه كه ناتوانێت كۆنتڕۆڵی ژووری جلگۆڕین بكات و یاریزانه‌كانیش له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه ئاماده بكات.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی Daily mailـی به‌ریتانیایش، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بڕیاریداوه ده‌رگه‌ی ڕۆیشتن له به‌رده‌م كریستیانۆدا بكه‌نه‌وه و ڕێگه‌ی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی پێ بده‌ن، به‌مه‌رجێك گرێبه‌ستێكی گرانبه‌هایان پێشكه‌ش بكرێت كه بڕه‌كه‌ی كه‌متر نه‌بێت له 80 ملیۆن پاوه‌ند.
ئه‌م قسه و باس و ده‌نگۆیانه له كاتێكدایه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له كات 8:15 خوله‌ك له یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا به یه‌ك ده‌گه‌ن.