فه‌ره‌نسا داواى هاوكارى له ئه‌وروپا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا, جان ئێڤ لو دريان, رايگه‌ياند, دواى هێرشه‌كانى سه‌ر پاريس, كاتى ئه‌وه هاتووه, وڵاتانى ئه‌وروپا پشتيوانى و هاوكارى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى فه‌ره‌نسا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا بكه‌ن.
لو دريان, گوتيشى: "پێويسته به‌ندى تايبه‌ت به هاوكارى هاوبه‌ش له په‌يماننامه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا كارا بكرێت و هاوكاره ئه‌وروپاييه‌كان كۆمه‌كى لۆجستى و سه‌ربازى و هه‌موو جۆره كۆمه‌كێكى فه‌ره‌نسا بكه‌ن, بۆ هه‌رچى زياتر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازييه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فريقادا".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ر 28 وڵاته‌كه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندييان پيشانداوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى فه‌ره‌نسا بكه‌ن و به گوێره‌ى په‌يماننامه‌ى يه‌كێتييه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاريسدا بكه‌ن".
به گوێره‌ى بڕگه‌ى 7ى به‌ندى 42ى په‌يماننامه‌ى ليشبۆنه, وڵاتانى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا پێويسته له‌سه‌ريان هاوكارى و كۆمه‌كى جۆراوجۆرى يه‌كدى بكه‌ن له كاتى پێويستييدا.
دواى روودانى هێرشه "تيرۆريستييه‌كانى" پاريس, رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى هێرشه‌كان راگه‌ياند و له به‌رامبه‌ريشدا فه‌ره‌نسا ئۆپراسيۆنى ئاسمانيى بۆ بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعش له سووريا ده‌ستپێكرده‌وه و به چرى سنوورى شارى ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعشى بۆردومانكرد.