نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: پشت له په‌نابه‌ران مه‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد، پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه له به‌ڵێنى وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران و رووداوه‌كانى پاريس نه‌بنه هۆى گۆڕينى سياسه‌تييان سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران.
گوته‌بێژى كۆميسيۆنه‌كه، مێليسيا فليمينگ، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا، رايگه‌ياند، ئێمه نيگه‌رانييان له باره‌ى كاردانه‌وه‌ى هه‌ندێك له وڵاتان، به تايبه‌تى كه ده‌يانه‌وێت سياسه‌تى خۆيان سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران بگۆڕن.
گوتيشى: "پێويسته په‌نابه‌ران نه‌بنه قوربانيى كاردانه‌وه‌ى وڵاتان سه‌باره‌ت به ته‌قينه‌وه و كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى پاريس".
ئه‌و داوايه‌ى كۆميسيۆنى باڵاى په‌نابه‌ران دواى ئه‌وه هات، كه په‌رله‌مانى هه‌نگاريا (مه‌جه‌ڕستان)، ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى رێككارى دادوه‌رى دژى دابه‌شكردنى په‌نابه‌ران به‌سه‌ر وڵاتاندا، كه يه‌كێتى ئه‌وروپا بڕيارى له‌سه‌ر داوه.
حكومه‌تى هه‌نگاريا بڕيارى داوه، سنوورى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سربستان و كرواتيادا ته‌لبه‌ند بكات و به فه‌رمى دژى سياسه‌تى دابه‌شكردنى 160 هه‌زار په‌نابه‌ره به‌سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپادا.
به گوێره‌ى ئامارى فه‌رمى كۆميسيۆنى باڵاى په‌نابه‌ران، 820 هه‌زار و 318 په‌نابه‌ر ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاستييان تێپه‌ڕاندووه و خۆيان گه‌ياندووه‌ته ئه‌وروپا. زۆرينه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه (674 هه‌زار) له يۆنان و دوورگه‌كانى ده‌رياى ئيجه‌وه په‌ڕيونه‌ته‌وه. له‌و ميانه‌يه‌دا، 3 هه‌زار و 470 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه.
به هۆى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى پاريسه‌وه، ژماره‌يه‌ك وڵاتى ئه‌وروپايى نيگه‌رانييان له كۆچى په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانيان زياتر بووه. ئه‌مه‌ش مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌و وڵاتانه سياسه‌تى خۆيان له باره‌ى وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانه‌وه بگۆڕن.