كه‌ركووك هه‌نارده‌ى نه‌وت زياد ده‌كات
K24 – كه‌ركووك:
كۆمپانياى نه‌وتى باكوور, رايگه‌ياند, له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا, ئاستى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا بۆ 350 هه‌زار به‌رميل نه‌وت زياد ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له كۆمپانياى نه‌وتى باكوور, له ئێستادا، رۆژانه به شێوه‌يه‌كى جێ‌گير، 300 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه به هه‌رێمى كوردستاندا ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، گوتيشى: "له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئاستيى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ 350 هه‌زار به‌رميل له رۆژێكدا و هۆكارى ئه‌م زياد كردنه‌ش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هێڵه‌كانى نه‌وت و پێشخستنى توانى كۆمپانياكه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
پێشتر ئيداره‌ى پارێزگاى كه‌ركووك رايگه‌ياندبوو, كۆمپانياى بريتيش پرۆتۆليۆمى بريتانى ده‌ستيكردووه به ئه‌نجامدانى رووپێو و پێشخستنى كێڵهگانى نه‌وت له‌و پارێزگايهدا, به ئامانجى زياتر كردنى رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت.