به‌رازیلیه‌كان سه‌مایان به‌ پیرۆ كرد

به‌ 3 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

لە یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ جامی جیھانی ٢٠١٨ـی روسیا، ھەڵبژاردەی بەڕازیل بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ھەڵبژاردەی پیرۆی بردەوە.

 

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی ئه‌رینا فۆنتی نۆفای شاری سلڤادۆری وڵاتی به‌رازیل به‌ڕێوه‌ چوو،

سەرەتا سامبا لە رێگەی دۆگلاس کۆستای یاریزانی یانەی بایەرن میونشن گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد.

لە گێمی دووەمیشدا لە خولەکی ٥٧ یاریزانی یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌ڕازیلی (رێنیتۆ ئۆگاستۆ) گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، دواتر فلیپی لویس كه‌ له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا یاری ده‌كات، ناوی خۆی لەناو گۆڵکارەکان نووسی، كاتێك لە خولەکی ٧٧ گۆڵی سێەم و کۆتایی تۆمار کرد.

بەو ئەنجامە ھەڵبژاردەی بەرازیل بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ ھاتە پلەی سێیەم و ھەڵبژاردەی پیرۆ تەنیا سێ خاڵی ھەیە و لە پلەی نۆیەم دەبینرێت.