مێسی بۆ كلاسیكۆ پێڵاوێكی تایبه‌تی بۆ دروست كراوه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێشتا پێكانه‌كه‌ی مێسی ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هانده‌رانی یانه‌ی بارسیلۆنا دروست كردووه، به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌دیداس به دروستكردنی پێڵاوێكی تایبه‌ت ئومێدێكی باشی به هه‌وادارانی مێسی به‌خشی.
دوای دوور كەوتنەوەی مێسی بۆ ماوەی حەفت ھەفتە و گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان بەتایبەت لەیاریەكی گرنگی وەك كلاسیكۆ، كۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی پێڵاوێكی تایبەتی بۆ ئەم یاریزانه دروست كردووە.
پێشەوەی پێڵاوەكەی مێسی تیشكی رووناكی لەسەرە كە ئەمەش بەمانای خێرایی و جادوو لە قاچەكانی مێسی دێت.
لەلایەن خۆیەوە مێسی دڵخۆشی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەم پێڵاوە دەربڕی و ھیوای خواست بەگەڕانەوەی لە گرنگترین یاریدا بتوانێت گۆڵ بەم پێڵاوە تۆمار بكات..
بڕیاروایه مێسی بۆ یاریی كلاسیكۆی ڕۆژی شه‌ممه له دژی یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌م پێڵاوه تازه‌وه ده‌ركه‌وێت.