ئۆلاند: نابێت رێگه به دژايهتى موسڵمان و جووه‌كان بدرێت
K24 – پاريس:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، په‌يامێكى ئاراسته‌ى گه‌لى فه‌ره‌نسا كرد و داواى لێ‌كردن، خۆيان له كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنييانه و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى توندوتيژى بپارێزن.
له وته‌يه‌كدا, كه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شيكرد، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گوتى: "ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا هيچ كاردانهوهيهكى توندوتيژانه له دژى موسڵمان و جووه‌كان قبوڵناكات".
هه‌روه‌ها گوتى: "داعش ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى و كوشتنه‌وه، گومان و دڕدۆنگى له نێوان پێكهاته‌كانى گه‌لى فه‌ره‌نسادا بچێنێت".
روونيشيكرده‌وه، له‌سه‌رمان پێويسته به چۆكدا نهيهين و ترس دامان نه‌گرێت و كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنييانه و ههڕهمهكييانه ئه‌نجام نه‌ده‌ين".
له وته‌كه‌يدا، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پێويسته هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى هانى توندوتيژى و تيرۆر ده‌ده‌ن، دابخرێن.
فرانسوا ئۆلاند، هه‌ر كه‌س و لايه‌ن و ده‌زگايه‌ك هانى تيرۆر بدات، به گوێره‌ى ياساى بارى نائاسايى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.